به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

زۆرجار زەردەخەنەی سەر لێوەکانم بۆ تۆ نیشانەی دڵ خۆشیم نییە!.




زۆرجار زەردەخەنەی سەر لێوەکانم بۆ تۆ نیشانەی دڵ خۆشیم نییە!.

ئەوەتەی خوای گەورە هیدایەتی داوم بۆ ئەم ڕێگە پاك و جوانەی ئیسلام ، وا فێر کراوم کەوا دڵ خۆشی مسوڵمانان بە شادی خۆم بزانم!.
وە ناڕەحەتی و ئازاری مسوڵمانانیش بە ناڕەحەتی و ئازاری خۆم بزانم!.
ئەوکاتانەی دڵم خۆشە بیرم لای ئەو براو خوشکانەشمە کەوا لەوکاتەدا دڵ تەنگن!.
ئەوکاتانەی دڵم ناخۆشە و تاقی کردنەوەیەکەم لەسەرە، حەزدەکەم براو خوشکەکانم دڵ خۆش بن!.
سوپاس بۆ خوا کە هەرگیز ناڕەحەتی و تاقی کردنەوەکانی سەر شانم وای لێ نەکردوم ، کە کار بکاتە سەرم و نەتوانم بزەو خەندە بخەمە سەر لێوی ئازیزانم!.
وە ئەوکاتەشی لەو پەڕی خۆشی ژیانمدا بوبێتم و کاتێك ئازاری براو خوشکێکم بیستوە ، لەبەر خوای گەورە خۆشیەکانی خۆمم ڕاگرتوەو بومەتە بەشێك لەو ئازارە!.
کەوا بو گەر بینیتان بابەتێك دادەبەزێنم بە دڵ خۆشی یەوە، ئەوە وا نەزانن کە خۆم دڵ خۆشم و ئاگام لە ناڕەحەتی براو خوشکانم نی یە!.
نەخێر وا گومان بەرە کە خۆم بێتاقەتم و دەمەوێت بەو بابەتە دڵی چەندین براو خوشکی بێتاقەتم خۆش بکەم!.
تا بەو هۆیەوە خوای گەورەش دڵی من خۆش بکات و ڕزگارم بکات لەو تاقی کردنەوەیەدا!.
تێبینی: ئەم وێنەیە بابەتی خوشکێکی سەربەرزم بو، کە تەعبیری لەناخم دەکردو منی ڕاکێشا بۆ ئەم ووتانە!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌