به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

موژدەیەك بۆ ئەوکەسانەی کە خوای گەورە دووچاری تاقی کردنەوەی سەختیان دەکات!


موژدەیەك بۆ ئەوکەسانەی کە خوای گەورە دووچاری تاقی کردنەوەی سەختیان دەکات!
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: "مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ". أخرجه أحمد (2/303 ، رقم 8014) ، وعبد بن حميد (ص 298 ، رقم 961) ، والبخاري (5/2137 ، رقم 5318) ومسلم (4/1992 ، رقم 2573).
لە ئەبو سەعیدی خودریەوەو ئەویش لە ئەبوهورەیرەوە دەگێڕنەوە( خوایان لێ ڕازی بێت) ، کەوا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: هەرناخۆشی و خەم و خەفەتێك توشی مسوڵمان ببێت دەبێتە هۆی لاچونی تاوانەکان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بێت.
لەم فەرموودە پیرۆزەوە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کەوا خوای پەروەردگار ، ئەگەر بە ئازاری دڕکێك کە دەچێت بە شوێنێکی جەستەماندا خوای گەورە تاوانمان لەسەر لادەبات، ئەی دەبێت ئەو کەسانەی کە خوای گەورە بە چەندین بەڵاو ناڕەحەتی گەورە تاقیان دەکاتەوە ، حاڵیان چۆن بێت؟.
هەر بۆیە زانایانی ئیسلام دەفەرموون: بزانە کەوتنە ناو ناخۆشی یەوە دەبێت هۆکارێك بێت بۆ لاچونی تاوان لەسەر کەسی تاوانبار.
ئەگەر ئەوکەسەی دەکەوێتە ناو ناخۆشی یەوە ئارامی گرت لەسەری ئەوە ئەوکاتە خێریشی دەست دەکەوێت و لەسەروی ئەوەشەوە دەبێتە هۆی لاچونی تاوانەکانیشی!.
بەڵام ئەگەر ئارامی نەگرت لەسەری ئەوە ئەوکاتە تاوانێکی تری زیادەش دەخاتە سەر تاوانەکانی و لەسەروی ئەوەشەوە ئەم ناخۆشی و ناڕەحەتیانەش نابێتە هۆی لاچونی تاوانەکان!.
وە شەرتیش نییە هەرکەس دووچاری بەڵاو ناڕەحەتی بو ، ئیتر کەسێکی تاوانبار بێت، بەڵکو زۆرجار خوای گەورە بەپێی ئیمانی کەسەکە تاقی دەکاتەوە، کەوا تا پلەی ئیمانی بەرز تر بێت تاقی کردنەوەکەی سەخت دەبێت و ، ئەگەر ئارامی گرت لەسەری ئەوە پلەی بەرز دەکاتەوە لە بەهەشتی پان و بەریندا!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌