به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئایا ئەم دوعایە ئەسڵی هەیە لەفەرموودە ڕاستەکان دا؟


ئایا ئەم دوعایە ئەسڵی هەیە لەفەرموودە ڕاستەکان دا؟
پرسیار؟
سلام علیکم برای بەڕێزم ، زەحمەت بکێشیت ڕونکرنەوەیەکی کورت وپوختمان لەسەرئەم دوعایەی وێنەکەو باقی ئەوفەرموودەو دوعایانەی کەبێ بنەما بڵاوئەکرێتەوە بۆبنوسیت. جزاک اللەخیرا
وەڵام"
وعلیکم السلام
برا بەڕێزەکەم سەبارەت بەوەڵامی ئەو دوعایە پێش ساڵێك لەمەوبەر بابەتێکم لەسەر بڵاوکردەوە و بەدوادا چونم بۆ فەرموودەکە کرد لەڕێی زانایانی فەرموودە ناسەوە ڕەحمەتی خوایان لی بێت کەوا هیچ سەنەدێکی راست و دروست نیە لەسەری کە بەداخەوە مسوڵمانان بێ بەدوادا چون ئەم دوعایەو دەیانی تریش بڵاودەکەنەوە!
بەڵام سەبارەت بە دوعاکە زانایان دەفەرموون شەرعیەو پاڕانەوەیە بەناو سیفاتە بەرزەکانی خواو دەکرێت پێی بپاریینەوە بەڵام بۆ پاداشتەکەی کەبەو شێوەیە باس کراوە هیچ دەقێکی راست نیە بەو شیوەیە بێت و ، باشتر وایە مسولمانان شتی بێ بنەماو بێ بەڵگە بڵاو نەکەنەوە، چونکە گێڕانەوەی فەرموودەیەك کە سەنەدی تەواو و دروست نەبێت لەجیاتی پاداشت وەرگرتن سزای لەسەر وەردەگیرێت!
وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت" هەرکەسێك درۆیەك بەدەم منەوە بکات با جێگایەك بۆ خۆی ئامادە بکات لە دۆزەخ دا!

خوای گەورەش زاناترە

وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 10 نوفمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌