أفلا تعقلون؟ ئایا هۆش بەبەرتان دا نایەتەوە دوای ئەم هەموو ئەزمەیە؟
أفلا تعقلون؟ ئایا هۆش بەبەرتان دا نایەتەوە دوای ئەم هەموو ئەزمەیە؟
هەرجارێك خوای گەورە غەزەبێکی بناردایە بۆ فیرعەون و دارو دەستەکەی، خێرا فیرعەون هانای بۆ پێغەمبەر موسا دەبرد(علیە السلام) کە داوا بکات لەخوا بەس ئەم جارە ئەو غەزەبەی سەریان لابچێت ،ئیتر واز لەبەنی ئیسرائیل دێنێت بۆ موسا پێغەمبەر(علیە السلام)!
خوای گەورەش غەزەبەکەی لا دەبردو دەشی زانی کەوا فیرعەون درۆ دەکات!، بەڵام فیرعەون و دارو دەستەکەی بەشێوەیەك لوت بەرزو لەخۆیان بایی ببون ، پێ یان وابو زۆر زیرەك و لێهاتون و دەتوانن خواو پێغەمبەرەکەی(علیە السلام) بخەڵەتێنن العیاذ بالله!.
لەگومڕایی و مل هوڕیان دا وایان دەزانی ئەم هەموو درۆو زوڵمەیان بۆ دەچێتە سەر تاکۆتایی!
نەیان زانی کاتی کۆتایی و لەناوچونیان نزیك بۆتەوەو خوای بەدەسەڵات چاڵی مەرگیان بۆ ئامادە دەکات! ، بەشێوەیەك کاتێك ئاوەکەی شەق کرد بۆ پێغەمبەر موسا(علیە السلام)و بەنی ئیسرائیل،فیرعەون وای زانی وەك رابردوو دەتوانێت ئەم جارەش بەدرۆ خۆی و دارو دەستەکەی ڕزگار بکات!
بەڵام سەرەنجام سەرکەوتن و بردنەوە بۆ پیغەمبەر موسا(علیە السلام)و قەومەکەی و خنکان و تیاچون بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی بو!، تا لاشەکەشی بکاتە پەندو عیبرەت لەمۆزەخانەی سیڤەری وڵاتی فەرەنسا، تا ئێمەش بەجاوەکانی خۆمان ئەوڕاستیە ببینین!
بەڵام داخەکەم زۆرکەمن ئەوانەی خاوەن هۆش و سەرخۆش نین!
نوسینی" ڕەنج شێخانی