به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

وەڵامێك بۆ نەخوێندەوارێك! پرسیار ناکات!، دەیەوێت گومان دروست بکات!


وەڵامێك بۆ نەخوێندەوارێك!

پرسیار ناکات!، دەیەوێت گومان دروست بکات!
دەڵێت"
(دەگێڕنەوە شەیتان ئادەم و حەوای لەناو بەهەشت دا فریو داوە!، کەس هەیە پێم بڵێت شەیتان لەکوێوە گەشتە بەهەشت؟)
هەڵبەتە ئەم جۆرە نوسینانە تەنها لە نەزانین و نەشارەزاییە لە ئەسڵی بابەتەکەو بۆ گومان خستنە دڵی کەسانی نەشارەزایەو بەس!، وەک ئەوەی هەنگوینیان لەداردا دۆزیبێتەوە ئەم شتانە کۆپی پەیست دەکەن وەك توتی!.
هەرچەندە من دەمێکە وازم لەوەڵامی ئەم جۆرە نەخوێندەوارانە هێناوە ، چونکە هیچ یان توانای ڕوبەڕو بونەوەی ڕاستەو خۆی بانگخوازان و مامۆستایانی ئاینی یان نیە!.
ئەگەر ڕوبەڕوش ببنەوە هیچ توانایەکیان نیەو بەناچاری دەست دەکەن بەکوفر کردن و سوکایەتی بۆ ئەوەی بلۆکیان بکەیت،یان تەنها ئامادەن ڕوبەڕوی مسوڵمانی سادەو کەم شارەزا لەدین بوەستنەوە بۆ ئەوەی گومان بخەنە ناو دڵیان و پاش گەزیان بکەنەوە لەدین!.
لێرەوە ئامۆژگاریم بۆ برایان و خوشکانم ئەوەیە هەرگیز ڕووبەڕوی ئەم جۆرە کەسانە گفتو گۆ نەکەن چونکە کاتێکی زێڕینتان لەدەست دەچێت و بێ سودیشە چونکە ئەو بڕیاری داوە باوەڕ بەهیچ بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگری ئیسلام بکات و تەنها زەهر فڕێ دەدات!.

لێرەدا وەڵامی ئەم گومانە دەدەمەوە کەدەڵێت"(دەگێڕنەوە شەیتان ئادەم و حەوای لەناو بەهەشت دا فریو داوە!، کەس هەیە پێم بڵێت شەیتان لەکوێوە گەشتە بەهەشت؟)
پشتیوان بەخوای جیهانیان تەنها بەچەند دێڕێکی کورت بۆی باس دەکەم بۆ ئەوەی کەمێك ئارەقەی شەرمەزاری بسڕێت و زانیاری لەسەر پەیدا بکات! سەرەتا سەبارەت بەو بەهەشتە هەندێك لەزانایان و موفەسیرین دەفەرموون" ئەو بەهەشتە نەبوە کەخوای گەورە ئامادەی کردووە لەدواڕۆژدا بۆ باوەڕداران بە بەڵگەی ئەوەی ئەو بەهەشتە یەکەم کەس کەدەرگای لەسەر دەکرێتەوە پیغەمبەری ئیسلام(محمد)ە (صلی الله علیە وسلم)، کاتێك لەدەرگا دەدات دەرگاوانی بەهەشت کەناوی(رضوان)ە دەفەرمووێت کێ یە؟ پێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت" محمدم(صلی الله علیە وسلم)،پاشان دەرگاوانی بەهەشت دەفەرمووێت ڕێگە نەدراوم پێش تۆ دەرگا بۆ کەس بکەمەوە!.
وە وشەی(الجنة) خۆی لە مانای باخات دەگرێتەوە، کەوابو ئەو بەهەشتە نەبوە کەوا ئامادەکراوەو شەیتان نەك ناتوانێت بچێتە ناوی بەڵکو هیچ شوێنکەوتوەیەکیشی بۆنی ناکات بەویستی خوا!.
پاشان سەبارەت بە چونە بەهەشتەکەی کە باوە ئادەم و دایە حەوای تێدا بوە(سەلامی خوایان لێ بێت)، شەیتان لەشێوەی وەسوەسەدا بوە کەچوەتە نێو دڵیان نەك خودی شەیتان چوبێتە ناو بەهەشت وەك لەدوو شوێنی قورئان دا خوای گەورە ئاماژەی پێ دەدات کە کۆتا دەرفەتی بەخشیە شەیتان بۆ تاقی کردنەوی باوە ئادەم و دایە حەوا(سەلامی خوایان لێ بێت).
سەبارەت بەو ڕاستیەش خوای گەورە دەفەرمووێت" ١. فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِن سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ (الأعراف:٢٠) شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته‌ فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌ و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که‌ شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌کو ببنه‌ فریشته‌، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌کو له‌ نه‌مران بن!! (تەفسیری ئاسان)
٢. فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَى (طه:١٢٠) جا شه‌یتان گومانی خسته‌ دڵیه‌وه‌ و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که‌ به‌سه‌رناچێت کامه‌یه‌؟!! (تەفسیری ئاسان)
ئێستا زانیت شەیتان کە گومانی خستۆتە دڵی تۆش و دەیانی وەك تۆش چۆن خۆی گەیاندۆتە بەهەشتەکەیان ، بۆ لای باوە ئادەم و دایە حەوا(سەلامی خوایان لێ بێت)
هیوادارم وەڵامەکە بەڕۆحێکی وەرزشی وەرگریت چونکە دەزانم ئێوە بڕیارتان داوە باوەڕ بەڕاستیەکان و شتە شاراوەو غەیبی یەکان نەکەن و تەنها دەتانەوێت گومان و ڕاڕای بخەنە نێو دڵی مسوڵمانانی کەم شارەزاوە!
تێبینی"
١. وێنەکە نەشیاو بو بۆیە بڕیومە!
٢. سەبارەت بەو بەهەشتەی کە باوە ئادەم و دایە حەوای تێدا بووە(سەلامی خوایان لێ بێت) جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان و موفەسیرین بەڵام ڕای ئەوانەیان بەهێزترە کەوا ئەو بەهەشتە بە بەهەشتی هەمیشەیی دەزانن و بەڵگەکانیشیان بەهێز ترە!
وە من تەنها بەکورتیەك وەڵامی ئەو کەسەم داوەتەوەو نەچومەتە سەر درێژەی باسەکە
خوای گەورەش زاناترە
لەگەڵ ڕێزی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 10 نوفمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌