به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئامۆژگاری لەکۆمێنتی گشتیدا تەنها شکاندن و ناو زڕاندنەو پێی ناوترێت ئامۆژگاری!





ئامۆژگاری لەکۆمێنتی گشتیدا تەنها شکاندن و ناو زڕاندنەو پێی ناوترێت ئامۆژگاری!

لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، زۆربەی خەڵکانی خوێندەوار بەگەورەو بچوکەوە ، لەگەڵ بەکارهێنانی ئەنتەرنێت دا ، ئەکاونتێك یان پەیجێکی فەیس بوك دروست دەکات و بەپێی توانای خۆی خزمەت دەکات!.

ئەوەی کە من دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم لێرەدا بۆ خوشکان و برایانی مسوڵمانە ، زۆرجار دەبینین و ئاشکراش دەبێت ، مرۆڤێك دەتوانێت دەیان دەور بگێڕێت لەپشتی کۆمپیوتەرەکەیەوە!، بێ ئاگا لەوەی خوای گەورە چاودێرە بەسەر بەندەکانیەوەو ، گەر بەلایەنێکی خراپ بەکاری بهێنێت ئەمڕۆش نەبێت بەیانی نهێنیە خراپەکانی و نیەتە گڵاوەکانی ئاشکرا دەبێت!.

بۆ نمونە هەیە بەناوی ڕاستی خۆی هاوڕێ یە لات لە کۆمێنتەکانیدا خۆی دەکاتە قوربانت و دەست خۆشی و دوعای خێرت بۆ دەکات، بەشێوەیەك وادەزانیت بێ لەو هیچ دۆستێکی باشت بۆ نەماوەتەوە!.

بەڵام هەر هەمان کەسایەتی بەناوێکی خوازراوەوە شەیتان ئێرەیی بۆ دروست دەکات و لەکۆمێنتدا بەناوی ئامۆژگاری کردنەوە لەکەدارت دەکات یان دەت ڕوخێنێت و بابەتەکەت و نوسین و ماندوو بونەکەت بێ ئەرزش دەکات!.

یان ئاگاداری حاڵی تۆ نیەو بێ ئاگایە لە ژیان و گوزەرانت، وتەی زل زلت بۆ فڕێ دەدات و لەجیاتی خوای گەورە لێپێچینەوەی ناخیشت دەکات خوا پەنامان بدات!.

بۆ نمونە دەڵێت: ئەم باسانە چین تۆ خەڵکت پێ سەرقاڵ کردوە ؟، وەك جەنابی قەڵای دم دمی گرتبێت!، لەکاتێکدا گەر بەوردی لێی بکۆڵێتەوە دەزانێت گرنگی هەبوە یان نا!.
یان دەڵێت: هیچ سودیان نی یە!، کەچی کاتێك لێی دەپرسیت ئایا هیچت خوێندۆتەوە وا دەڵێیت بێ سودن؟دەڵێت: ناوەڵا هێشتا نەشم خوێندۆتەوە بەس سەیری سەر دێڕەکەیم کردوە زانیومە سودی نی یە!،هەولێری گوتەنی دەبێت بڵێی پەکو لەو زەلامەی!.

لێرەوە ئامۆژگاریم بۆ ئەو براو خوشکە بەڕێزانە هەیە کە ئەگەر دەیانەوێت ئامۆژگاری کاری بەرامبەر بن و بۆ خوا دەیانەوێت ڕەخنەو گلەیی و گازەندە ئاڕاستەی نوسین و بابەتەکانی براو خوشکێك بکات ، ئەوە با لە نامەی تایبەت و بەنهێنی ئاگاداری بکاتەوە بەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی بۆ دەربڕینی کە کەسی بەرامبەر وا حاڵی بکات زۆر دڵسۆزە بۆی!، ئەوکاتە پێی دەوترێت ئامۆژگاری و دڵنیاش بێت وەڵامێكی جوان ڕون وەردەگرێت و سەرجەم گومانە خراپەکانیشی دەڕوێتەوە لەبەرامبەر ئەو مسوڵمانەدا کەشەیتان بۆی دروست کردوە !.

بەڵام گەر هات و لە کۆمێنتێکی گشتی دا بەهەوای خۆی بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکی شەرعی و نەقڵی لابێت لەسەر دروستی و نادروستی ، یان باشی و خراپی باس و خواسێك، ئەوە ئەوکات خاوەنی نوسین و بابەتەکە ، بەچاوی ڕق و ئێرەیی و قینتەوە لە کۆمێنتەکەت دەڕوانێت و ، وا حاڵی دەبێت بۆ شکاندنیەتی نەك ئامۆژگاری!.

جا ئەوکاتە نە ئامۆژگاریەکەت سودی دەبێت، نە سەرکەوتنیش بەدەست دێنێت لە کارەکەتدا، چونکە یان ئەوەیە کۆمێنتەکەت دەسڕێتەوە یان بلۆکێك داویەتی بەتەختی ناوچاوتدا کە ئیتر نەتوانی هیچ بابەتێکی ئەو کەسایەتیەش ببینیت!
ئەوەشی کەسود مەندە لەم ڕوداوە تەنها شەیتانی نەفرەت لێکراوە کە نێوانی دووبرا یان دووخوشکی ئیماندار تێك دەدات و دەشێوێنێت!.

لەگەڵ ڕێزی براتان : ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌