به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

هەڵوێستێکی جوامێرانەی مسوڵمانێك لەبەرامبەر جوێن دانی مەسیحی یەکی خەڵکی وڵاتی(یۆنان) بە پێغەمبەری پایە بەرز(عیسای کوڕی مەریەم) سەلامی خوای لەسەر بێت!.




هەڵوێستێکی جوامێرانەی مسوڵمانێك لەبەرامبەر جوێن دانی مەسیحی یەکی خەڵکی وڵاتی(یۆنان) بە پێغەمبەری پایە بەرز(عیسای کوڕی مەریەم) سەلامی خوای لەسەر بێت!.

مسوڵمانێك بۆی گێڕامەوە لە وڵاتی یۆنان، کەوا جارێکیان گەنجێکی مسوڵمان لەگەڵ وەستایەکی یۆنانیدا ئیش دەکات، وەستاکە توڕە دەبێت لەبەر خۆیەوەو جوێنێك دەدات بە پێغەمبەر(عیسا) علیە السلام!.
ئەم مسوڵمانەش ڕازی نابێت کەوا سوکایەتی بە پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرەکانی خوا بکرێت(علیهم افضل الصلاة والسلام) ، بۆیە دەچێتە پێشەوەو دەست دەکات بە ئامۆژگاری کردنی وەستاکەی و تا ئەوەی دەڵێت: جارێکی تر لێت قبوڵ ناکەم جوێن بە(عیسا) پێغەمبەر بدەیت علیە السلام!.
بەڵام وەستاکە بەگاڵتە پێ کردنەوە دەڵێت: تۆ مسوڵمانیت و مافت نی یە ڕێگە لە من بگریت جوێن بدەم بە خواکەی خۆم! العیاذ بالله، لەوکاتەدا جوێنەکە دووبارە دەکاتەوە!.
ئەم کەڵە پیاوەش نایکاتە نامەردی بۆگزێك دەسرەوێنێتە ناو چاوی دەم و فڵقی خوێناوی دەکات!.
تا ئەوەی پۆلیس دەگاتە شوێنەکەو دەستگیری دەکەن!،پاش ئەوەی دەبرێتە دادگا،سەرەتا دادوەر پرسیار ئاڕاستەی وەستاکەی دەکات کە بۆچی وای لێ کردوە؟، بەڵام وەستاکە ڕاستی ڕوداوەکە باس ناکات و تەنها دەڵێت: دەنگە دەنگمان بوەو پەلاماری داوم و لێی داوم!.

پاش ئەوە دادوەر ڕو دەکاتە گەنجە مسوڵمانەکەو، پێی دەڵێت: بۆچی و لەسەر چی پەلامارت داوەو لێت داوە؟، ئەویش دەڵێت: جەنابی دادوەر ئەو سەرەتای ڕوداوەکەی بەڕاستی باس نەکرد کە بۆچی لێم داوە!.
دادوەر: باشە بزانم بۆچی لێت داوە؟
گەنجە مسوڵمانەکە: جەنابی دادوەر ئەو جوێنی دا بە(عیسای کوڕی مەریەم) علیە السلام، سەرەتا ئامۆژگاریم کردو ڕێگریم کرد بەڵام دووبارەی کردەوە ئەوجا لێم دا!.
دادوەر: بەسەر سوڕمانەوە!!!، ئایا تۆ مەسیحیت؟.
گەنجە مسوڵمانەکە: نەخێر جەنابی دادوەر من مسوڵمانم!، بەڵام ڕێزی هەموو پێغەمبەران لای ئێمە وەك یەکەو ڕێگە نادەین کەس سنوری ڕێز بترازێنیت لەبەرامبەریانداو ئەوان هێڵی سورن!،جا جوێن دان یان سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(صلی الله علیە وسلم) بکرێت، یان هەر پێغەمبەرێکی تر بۆ ئێمە یەكەو جیاوازی نیە لە نێوان هیچ پێغەمبەراندا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو ، تەنانەت گەر باوەڕیشمان بەیەکێکیان نەبێت وەك ئەوەیە باوەڕمان بە محمد(صلی الله علیە وسلم) نەبێت!.
دادوەر: بەڕاستی توشی شۆك بوم مسوڵمانێك دەبینم بەرگری لە گەورەی پەیامێك دەکات و ڕوبەڕوی کەسێکی ئەو پەیامە دەوەستێتەوە کە سوکایەتی بە گەورەکەی خۆی کردوە!.

پاشان ڕودەکاتە وەستا یۆنانیەکەو پێی دەڵێت: بۆچی بەڕاستی ئەم ڕوداوەت باس نەکرد سەرەتا؟.
وەستا یۆنانیەکە: جا ئەوە کەی کێشەی ئەوە من چی دەڵێم بە عیسا یان نا؟.

دادوەر: چونکە کەسێکی مولتەزیمی مەسیحیە: دەڵێت: ماف بەوە کەوا تۆی بەئاگا هێناوەتەوە و فێری ئەدەبی کردویت کەوا چۆن ڕێز لەگەورەکەی خۆت بگریت!.
بۆیە بڕیاری دا ئەو گەنجە بەڕێزە ئازاد بکرێت و ، ڕوی کردە وەستاکەش و پێی وت: تۆش هیچ مافێکت نی یە تاوەری گریتەوە!.

بەو شێوەیە ئەو برا بەڕێزە بەسەری بەرزەوە هاتە دەرەوەو لەکاتی ڕۆشتندا بو کە وەستاکەی بەهەڵەداوان خۆی گەیاندێ و بە مەمنونی دوای لێکرد کە ئیشی لەگەڵ بکاتەوەو داوای لێبوردنی لێکردو ، بەڵێنی پێدا کەجارێکی تر هەڵەی وا دووبارە نەکاتەوە بەرامبەر بە پێغەمبەر(عیسا)علیە السلام!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌