به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

لەکاتی دوعا کردندا نابێت بڵێین: خوا لێمان خۆش بێت یان ڕەحممان پێ بکات إن شاء الله!.




لەکاتی دوعا کردندا نابێت بڵێین: خوا لێمان خۆش بێت یان ڕەحممان پێ بکات إن شاء الله!.

پرسیار:
مامۆستا گیان زۆرجار لەکاتی دوعاکردندا مسوڵمانان دەڵێن: خوا لێمان خۆش بێت إن شاء الله!، فەرموودەیەکم بیستوە لەوبارەوە کە دروست نیە لەکاتی دوعا کردندا إن شاءالله بکەین!، بێزەحمەت زانیاریمان لەوبارەوە پێویستە!.

وەڵام دانەوە:
بەڵێ بێگومان سەبارەت بە دوعاکانمان نابێت لەکۆتایی دوعاکاندا وشەی إن شاء الله بەکار بهێنین و بەدەقی فەرموودە ڕێگەی لێگیراوە!، چونکە إن شاءا لله واتە: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت!.
بەڵام ئێمە دەزانین خوای گەورە بەدەسەڵاتەو ویستیشی لەسەرە لەبەندەکانی خۆش بێت یان ڕەحمیان پێ بکات، هەر وەك لەم دوو فەرموودەیەدا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی پێداوە کە دەفەرمووێت: (لا يقولن أحدكم اللهم اغفر لي إن شئت . اللهم ارحمني إن شئت . لِيَعْزم في الدعاء ، فإن الله صانعُ ما شاء ، لا مُكْرِه له . رواه البخاري ومسلم .
واتە: کەسێکتان نەڵێت خوایە لێم خۆش بە گەر ویستت لێ بو،یان خوایە بەزەیت پێماندا بێتەوە گەر ویستت لی بو،دەبێت بە هێزەوە بپاڕێیتەوە، خوای گەورە دروستکەری هەرشتێکە ویستی لەسەر بێت بەبێ ناڕەحەتی و گرانی!.
وفي رواية لمسلم : إِذَا دَعَا أَحَدُكُمْ فَلاَ يَقُلِ : اللّهُمّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ ، وَلََكِنْ لِيَعْزِمِ الْمَسْأَلَةَ ، وَلْيُعَظّمِ الرّغْبَةَ ، فَإنّ اللّهَ لاَ يَتَعَاظَمُهُ شَيْءٌ أَعْطَاهُ .
لە ڕیوایەتی موسلیمیش دا هاتوە کە دەفەرمووێت: ئەگەر کەسێکتان پاڕایەوە با نەڵێت: خوایە لێم خۆش بە گەر ویستت لەسەر بو، بەڵکو دەبێت باسەکە بەگەورە بگرێت و داواکاریەکەی بە گەورەی بکات، چونکە خوای گەورە هیچ شتێکی لاگەورەو گران نیە کە پێمان نەبەخشێت!.
کەوابو لەم فەرموودانەوە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە دەبێت بەوپەڕی دڵنیایی و گومان ابشیەوە لەخوای گەورە بپاڕێینەوەو داوا بکەین و نابێت لەکۆتایی دوعاکانماندا بڵێین إن شاءالله.
خوای گەورەش زاناترە
وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌