به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

مامۆستاکەم ئامۆژگاری کردم ئەوکاتانەی فیتنەی هەڵخلیسکان و بێباوەڕ بونەوە وەك ڕەش ماڵی تاریك سەر زەوی تەنی چی بکەم!




مامۆستاکەم ئامۆژگاری کردم ئەوکاتانەی فیتنەی هەڵخلیسکان و بێباوەڕ بونەوە وەك ڕەش ماڵی تاریك سەر زەوی تەنی چی بکەم!

پێی وتم: ڕۆڵەکەم کاتێك شەوێکی تاریکستان بەڕێگایەکدا دەڕۆیت و تەنها ڕوناکیەك بەرپێی ڕوناك دەکردیتەوە!، ئەوە بەردەوام بە بەدوای ئەو ڕوناکیەوە بۆ ئەوەی لەناو تاریکیدا جێ نەمێنیت!.
وتم: ئەی مامۆستا ئەگەر ئەو ڕۆشناییە کوژایەوەو تاریکایی باڵی کێشا بەسەر زەویدا، بەردەوام بم لەڕێگە کردن بە بێ ڕوناکیەکە؟، یان چی بکەم؟.
مامۆستا فەرمووی: بێگومان کوڕم تۆ بەپێی ڕوناکیەکەی دەستت تاریکاییەکەت بۆ ڕۆشن دەبۆیەوە!، ئێستاش ڕۆشناییەکە لەپڕدا کوژاوەتەوە چۆن مل دەنێی بە بێ ڕۆشنایی؟.
وتم: ئاخر مامۆستا خۆ ناکرێت لەوتاریکاییەدا بمێنمەوە ، ئەی چی بکەم باشە؟.
فەرمووی: کوڕە شیرینەکەم ئەی تۆ نازانی هەرکات تاریکایی فیتنەی لاڕێ بون باڵی کێشا بەسەر زەویدا زاناکان و بۆ خوا سوڵحاوەکان هەنگاوەکانیان دەوەستێنن و یەکەم کەسن کە هەست بەتاریکاییەکە دەکەن؟.
دەزانی کوڕم ئەوانەی گوێ نادەنێ و مل دەنێ و دەکەونە ناو تاریکاییەکەوە کێن؟.
وتم: کێن ئەو کەسانە مامۆستا گیان؟.
فەرمووی: ئەوانەن کە زانا نین و نەشارەزان لە زانستی شەرعی کاتێك دەکەونە ناو قوڵایی تاریکاییەکەو، کەتەواو ڕێیان لێ وێڵ و ون دەبێت، لەکاتی تیاچونیاندا پێی دەزانن!، ئەوکاتەش زانین هیچ سودی نیە کە تاریکیەکە بۆ خۆی نەماو بەسەر چو!.
وتم: ئاخر مامۆستا خۆ زۆریشمان هەیە زانایەو شارەزاشە لەزانستی شەرعی دا کەچی کەوتۆتە پێش نەزانەکان و لەپێش ئەوانەوە کەوتۆتە ناو تاریکیەکەوە!، وە زۆرێك لە نەزانەکانیش دوای ئەوان کەوتون تا ڕێگەیان پیشان بدەن!.
وتی: ڕاستە کوڕم بەڵام ئەوانەش یان نیەتیان پاك نەبوە بۆ خوا کاتێك ڕوناکیەکەیان هەڵگرتوە یان دوای پلەو پایەیەك کەوتون بۆیە لەوکاتەدا ئەوانیش وەك نەشارەزاکان دەکەونە ناو تاریکاییەکەوەو بەهەڵە خۆشیان و ئەوانیش بەرەو تیاچون دەبەن!.
وتم: ئەی هاوار خوایە بمان پارێزیت لە فیتنەی هەڵخلیسکان و گومڕایی، باشە مامۆستا گیان ئەگەر ئەو تاریکاییە بەردەوام بو هیچ ڕوناکیەکیش نزیك نەبو یان بەئاسانیش ڕوناکیمان دەست نەدەکەوت چی بکەین باشە؟.
فەرمووی: کوڕم پشت بەخوا ببەستەو بوەستەو مەرۆ با بەتەنهاش بیت کوێرانە مل مەنێ ، تا ئەوکاتەی خوای گەورە بەرچاوت ڕۆشن دەکاتەوەو دڵنیابە لەتاریکترین شوێندا نزیکترینە لێتەوە!،ئەوەش بزانە لەدوای تاریك ترین ڕەشماڵی شەو سەرەتای لەدایك بونی تیشکێکی خۆری تازەیە!.

تێبینی: ئەم نوسینە لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی نێوان من و مامۆستایەکی خۆشەویستمدا کە ئەم شەو ئامۆژگاری کردم بەدەستکاریەوە باسم کردوە!

لەگەڵ ڕێزی برای بچوکتان: ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌