به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئیسلام وەك سەرچاوەی ئاوی زەڵم پاك و بێ خەوشە!.


ئیسلام وەك سەرچاوەی ئاوی زەڵم پاك و بێ خەوشە!.

بەڵام هەتا دەگاتە گردی گۆ، بەهۆی بەکارهێنانی دانیشتوانی لادێ و گوندەکانی ئەو نێوانەوە ئاوەکە لێڵ دەبێت!.
ئەم پەیامە ئاسمانیەش لە سەر چاوەیەکی پاك و بێ خەوشەوە، دەست بەدەست بەسەر خوێنی ئەو هەموو هاوەڵ و پیاو چاکە بەڕێزو سەربەرزانە گەشتۆتە دەستی ئێمە!.

بەڵام تەنها زاناو کەڵە پیاوە خەم خۆرەکانی ئیسلام دەزانن قەدری ئەم پەیامە ئاسمانیە چەند گەورەیە، پیاوێکی وەك ئیمامی شافیعی کاتێك سەیری پەرتوکێکی قورئان دەکات لەسەر تاقێك دانراوە ، فرمێسك بە چاوە پڕ لە ئیمانیەکانیدا دێتە خوارەوەو، دەفەرمووێت: ئای قورئانەکە دەبێت لەسەر خوێنی چەند هاوەڵی بەڕێز تۆ گەشتبێتیە دەستی ئێمە!.

ئێمەش ئێستا وەك هێلکەی پاك کراو ئەم پەیامە ئاسمانیەمان گەشتۆتە دەست ، چونکە هیچ ماندو نەبوین و هاتوینەتە سەر حازری و بەپێچەوانەوە بوینەتە بار بەسەر ئیسلام و مسوڵمانانەوە!، بۆیە وەك ئەوان قەدری نازانین و ، گوێ نادەین بەوەی کە ئایا ئێمەش توانیومانە کەمێك لەو کۆڵە قورسە بخەینە سەر شانمان وەك ئەرکێکی قیامەتی و، بەدەستێکی پاك و ئەمینەوە بیدەینە دەستی گەنجانی ڕابونی ئیسلامی لە پاش خۆمان!.
یان بە پێچەوانەوە ئەم سەرچاوە پاکەمان لێڵ کردووەو، پاش خۆمان لەجیاتی ئاوێکی سازگارو پاك ، ئاوێکی پڕ لە خڵتەو گۆماوێکی لێڵی بۆگەن بەجێ دێڵین!

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌