ئەگەر دەتوانن جیهانی خەیاڵ جێ بهێڵن و بڕۆنەوە سەر ژیانی ڕاستەقینەی خۆتان!.
ئەگەر دەتوانن جیهانی خەیاڵ جێ بهێڵن و بڕۆنەوە سەر ژیانی ڕاستەقینەی خۆتان!.
ئێرە کە جیهانی ئەنتەرنێتە زۆر کەسی نامۆو غەریب ئاشنا دەکات بەیەك، وە زۆر ئاشناش نامۆ دەکات لەیەك!
هەرچی بکەیت لێرە بێ سوودە بێ لەوەی کەوا دەستی کەسانێك بگریتەوە بیان خەیتەوە سەر ڕێگەی ڕاست!.
ئەگەر دەزانی لەم جیهانە خەیاڵیەدا تۆش نوقمی ناو گێژاوی عەشقێکی ون و تاوان بویت!
ئەوە بڕۆ ئەم جیهانە جێی بهێڵەو بڕۆرەوە سەر ژیانی سادەو ڕاستەقینەی خۆت، کە جێت هێشتووە!.
لە بری ئەوەی هەناسەی خەفەت و بێزاری و دووری خۆشەویستە خەیاڵیەکەی پشتی کۆمپیوتەر هەڵ بمژیت!.
بڕۆرەوە سەر ژیانی سادەیی ڕابردووی خۆت کە زۆر لەئێستات زیاتر خوات پەرستووە بەڕاستەقینەیی!.
ئێمەش وە نەبێت دڵ خۆش بین بەم ژیانە خەیاڵی یە!.
ئەوەی کە ئێمەی هێشتۆتەوە تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورەیەو پاشان گەیاندنی پەیامی راستی یە بەگوێی ئەو کەسانەی کە لەخەودان و کاتێك بەخەبەر دێن کە لەژێر خاکدان!
نوسینی" ڕەنج شێخانی