به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

مل کەچی و پاڕانەوەیەك بۆ خوای پەروەردگارمان





مل کەچی و پاڕانەوەیەك بۆ خوای پەروەردگارمان

خودایە سوپاست دەکەین کە ڕێگای هیدایەتت پیشان داوین و داواکارم لێت بەردەواممان بکە لەسەر ئەو ڕێگە ڕاست و ڕەوانەی کە لەڕێی پێغەمبەرە پایە بەرزەکەتەوە(صلی الله علیە وسلم) بۆمان بەجێ ماوە.

خودایە نیەتمان پاك بکەیتەوە بۆ خۆت و لەڕوپامایی کوفرو شیرك و نیفاق بەدوورمان بگریت، وە کاروکردەوەو وتەمان داو تەنهاو تەنها نیەتمان ڕەزامەندی تۆ بێت لە هەر هەنگاوێك کە دەی نێین بۆ خزمەتی دینەکەت بێت.

خودایە لەنەزانی و نەشارەزایی و کەم تواناییمان ببورەو ، فێرمان بکەو تێرمان بکە لەدینەکەت و بمان کە بە خزمەت کاری ڕاستەقینەی دینەکەت.

خودایە خۆمان و خێزان و مناڵەکانمان بپارێزە لە فیتنەی شەیتان و شەڕی نەفس و خراپەکاران و ،لەچاو نفوسی حەسودو بەدکاران و، هیدایەتیان زیاتر بدەو دامەزراویان بکە لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

خودایە ڕەحم بەدایك و باوکمان بکەیت و ، ئەوانەی نەخۆشن شیفایان بدەو ئەوانەشی ماون لەش ساغ و سەلامەت و عاقیبەت بەخێریان بکەو، ئەوانەشی وەفاتیان کردووە لێیان خۆش بوبێتی و گۆڕەکانیانت کردبێت بەباخێك لەباخەکانی بەهەشت.

خودایە هیدایەتی برایان و خوشکانمان لە زیاد بوندا بێت و ئەوانەی ژیانی هاوسەرگیریان کردووە بەختەوەریان بکەیت و ئەوانەشی ژیانی هاوسەرگیریان نەکردووە، کاریان بۆ ئاسان بکەو بیان حەسێنەوە لەژێر سێبەری هاوسەری باش و خێزانی چاك.

خودایە کاتێك براو خوشکێکی ئیمانیمان پێمان دەڵێن خۆشمان دەوێن لەبەر خوا ، لێت دەپاڕێینەوە کە خۆشت بوێن و، وە کاتیك برایەك یان خوشکێك وەسفێکی باشەمان دەکات مەمان دەرە دەستی شەیتان و نەفسمان و، بە سۆزو بەزەیی بێ سنورت و، پاشان بە گومانی باشی ئەوان مامەڵەمان لەگەڵدا بکەو ، بەخراپەکانی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵ دا مەکە یا أرحم الراحمین.

خودایە لەسەر بنچینەی ئیسلام بمان ژیەنەو لەسەر بنچینەی باوەڕو ئیمانیش زیندوومان بکەرەوەو، عاقیبەتمان بەخێر بگێڕەو بەردەوام و ڕاگیراومان بکە لەسەر ئەم دینە پاك و بێگەردە یارب العالمین.

خودایە ئەو براو خوشکە بەڕێزانەی خاوەن کێشەن و نەخۆشی و تاقی کردنەوەی سەختیان لەسەر کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەو، شیفای نەخۆشەکانیان بدەو تاقی کردنەوەکانیشیان لەسەر ئاسان بکە یا ذوالجلال والإکرام.

خودایە لەڕۆژی حەشردا خراپەو تاوانەکانمان بۆ دابپۆشەو شەرمەزاری لای خۆت و پاشان خەڵکیمان نەکەیت و سزاشمان نەدەیت لەسەری و ، پەشیمانی و مل کەچیت بۆ دەردەبڕین، بەڕاستی بەرگەی سزاکەت ناگرین یا أرحم الراحمین.
خودایە لەڕۆژی دوایی دا بمان خەرە ژێر سێبەری عەرشی خۆت و ، حەشرمان لەگەڵ ێغەمبەران و پیاوچاکان و ڕاستگۆیان و شەهیدان دا بێت و نامەی کردەوەکانمان بەدەستی ڕاست پێ ببەخشەو مامەڵەی ئاسانمان لەگەڵ دا بکەو ، وەک هەورە بروسکە تێمان پەڕێنە بەسەر پردی سیرات داو تینوێتیمان بەئاوی کەوسەر بشکێنەو، بمان گەیەنەرە بەهەشتەکەت لەپشتی پێغەمبەرە پایەبەرزەکەتەوە(صلی الله علیە وسلم).

لەکۆتایی دا دەڵێم خودایە لەم بەندە تاوانبارەت خۆش بەو مایەپوچمان نەکەیت لەڕۆژی دوایی داو،نزاو پاڕانەوەکانمان لێ وەرگرەو گەر بەهۆی تاوانی زۆرمەوە پاڕانەوەکانت قبوڵ نەکردم ئەوە ئامینی براو خوشکێکی ئیمان دارو لەخواترسم وەرگرە یارب العالمین

موحتاجی سۆزو بەزەیی خوا" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌