هەڵبژاردنی هاوسەر یان خێزان لەسەر جوانی ڕوخسار بە تەنها گەورەترین هەڵەیە!.
نوسینی: باوکی ئەسماء
یەکێك لەگەورەترین کێشەکانی ژیانی هاوسەری، هەڵبژرادنی کوڕو کچەکانمانە بە پێی بیرکردنەوەی خۆیان یان تەنها جوانی ڕوخساری کچ و کوڕە!.
سروشتی زۆرێك لە ئافرەتان وایە کە شو بکات بە پیاوێك باڵای بەرز بێت و قۆز بێت و لەناو خەڵکیدا ناو و ناوبانگی هەبێت و دەوڵەمەندو خاوەن سامان بێت!.
ئیتر وادەزانێت بەختەوەرکردنی تەنها لەو ڕێگەیەوە دەبێت!، کە نازانێت دەکەوێتە هەڵەیەکی گەورەوە، ئەگەر ئەو کوڕەی هەڵی دەبژێرێت خاوەنی دوو سیفەت نەبێت کە پێغەمبەری ئیسلام(صلی الله علیە وسلم) بۆی دیاری کردوین کە ئەویش باوەڕدارو خاوەن دین و خاوەن ڕەوشتی جوانە!.
بۆیە گەر کوڕێك ئەو دوو سیفەتەی تێدا نەبێت ئەوە لە داهاتودا پاش چەند ساڵێك ئافرەتەکە باجی ئەو هەڵەیەی دەدات، کاتێك دەبینێت هاوسەری بەهۆی جوانیەکەیەوە سەرنجی ئافرەتانی تر ڕادەکێشێت و مال و سامانەکەی بەردەمیشی دەبێتە هۆکار بۆ دروست کردنی پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ ئافرەتانی تردا!.
بەڵام ئەگەر کوڕەکە خاوەنی ئەو دوو سیفەتە بوو، ئەوە هەرگیز بیری خیانەت بەبیرو هزریدا نایەت لەترسی خوای گەورە و ئارامیش دەگرێت لەسەر کەم و کورتیەکانی خێزانی!.
کەوابو دەبێت ئافرەتان پێش ئەوەی بیر لەم سیفەتانە بکاتەوە ، لەسەر ئەو ڕێگایانە هاوسەری داهاتوی هەڵبژێرێت کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) باسی کردوە!.
هەروەها سەبارەت بە زۆرێك لە کوڕانیش تەنها چاویان لەسەر جوانی ڕوخساری ئافرەتێکە یان تەمەن بچوکتر بەچەند ساڵێکی زۆر لە خۆی، بەڵام ئەگەر ئەم ئافرەتەش باوەڕدارو خاوەن دین نەبێت!،ئەوە کوڕەش پاش بەسەر بردنی ژیانی هاوسەری لەماوەیەکی کورتدا پەنجەی پەشیمانی دەگەزێت!.
پاش ئەوەی سەیر دەکات ئافرەتەکە چونکە جوانەو تەمەنی جیاوازی زۆرە لەگەڵ هاوسەریدا، ئیتر لە خۆی بایی دەبێت و خۆی با دەدات بەسەر پیاوەکەیداو ژیانی لێ دەکات بەژان!.
ڕاستە ئافرەتان لەبەر چوار سیفەت داخوازی دەکرێن کە ئەویش ، جوانی و دەوڵەمەندی و خاوەن نەسەب و خاوەن ئیمانێکی جوانە، بەڵام دەبینین پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی : من چوارەمم هەڵبژراد، واتە ئەوەیان کە دیندارە!.
چونکە ئافرەتی دیندار پارێزەرو قەڵغانی پیاوەکەیەتی و هاودەم و هاو سۆزو هاو غەمی هاوسەریەتی، هەرگیز کارێك ئەنجام نادات کە پیاوەکەی ناڕەحەت یان بێزار بکات، ئارام گرە لەسەر نەبونی و کەم دەستی هاوسەری،وەك چۆن ڕێز لەکەسوکاری خۆی دەگرێت ئاوەهاش ڕێز لە کەسوکاری هاوسەری دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەس نایەنێتە سەر جێگەی پیاوەکەی چونکە داوێنی تەنها لەخزمەتی پیاوەکەیدایە!.