به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام


زنجیره‌ی 1








زنجیره‌ی 2








مەیی و مەشروباتی سەرخۆش کەر خواردنەوە (بەشی یەکەم)


زنجیره‌ی 1






زنجیره‌ی 2








زنجیره‌ی 3









زنجیره‌ی 4








زنجیره‌ی 5







بڵاوبونەوەی داوێن پیسی: بەشی دووەم




پرسیار"مامۆستا ئەم پرسیارەم لەکەسێك کرد بەڵام وەلامی تەواوم دەست نەکەوت، بێزەحمەت دەکرێت بەڕیزت رونکردنەوەم بۆ بدەیت زیاتر؟
من لەگەڵ هاوسەرم کاتێك سەرجێی دەکەم مەنع و ڕێگری دەکەین و لەکاتی دابەزینی مەنی هاوسەرم دا توڵی دەردێنێت و ئاوی مەنی داغلی زێ ناکات ، بەڵام تا ئەوکاتەی ئاوی شەهوەتی دادەبەزێت دەبێت بەدەست ئەوکارە تەواو بکات لەکاتی دەرهێنانیدا ، ئایا ئەگەر بەدەستی من یان هاوسەرم ئەوکارە بکرێت و ئاوەکە لەدەرەوەی زێ بڕژێت تاوانبار نابین؟


وەلام"خوشکە گیان سەبارەت بە عەزل کردن و داغڵ نەکردنی ئاوی مەنی بە داوێنی ئافرەت ، بەپێی بەڵگەی فەرموودە ڕێ پێدراوەو هیچ ئیشکالیەتێکی تێدا نیە خوشکە باشەکەم
لەگەڵ ئەوەشدا واباشترە زوڕیەتی مسوڵمان زیاد بێت نەك کەم بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ژن و مێردەکە هیچ کێشەیەکیان نەبێت چونکە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) شانازی دەکات بە زۆری شوێنکەوتوانی لەڕۆژی قیامەتدا!.

سەبارەت بە چۆنیەتی سەرجێی کردن و داغل نەکردنی ئاوی مەنی بە داوێنی ئافرەت بەم شێوەیە ڕێگە دراوە.

ئەگەر هاتو هاوسەری ئەوکەسە جیماعی کرد ، دەتوانێت ئەم شتانە ئەنجام بدات

١. لاستیکی کۆندۆم بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی ئاوی مەنی داغڵی داوێنی ئافرەتەکە نەبێت لەکاتی جیماعدا بەتایبەت گەر پیاوەکە توانای خۆڕاگرتنی نەبو لەوکاتانەدا کە ئاوی شەهوەتی دادەبەزێت.
بەلام ئەوە لەکاتێکدایە گەر کۆندم زەرەری نەبو ، چونکە شتێکی وام بیستوە زەرەری هەیە بۆ بڕ بڕەی پشتی پیاو چونکە ڕێگە نادات وەك پێویست شەهوەتی دابەزێت، بەڵام لەسەدا سەد دڵنیا نیم لەڕاستی و ناڕاستی هەواڵەکە!بۆیە باشترە لەڕێێ تەندروستیەوە پرسیار بکەن.
٢. ڕێگەی لەولەب دانان بۆ ئافرەتەکە، بەوەی بەشی مناڵانی ئافرەتەکە دەبەسترێت بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەکاتی، ئیتر لەوکاتەدا گەر شەهوەتی پیاویش دابەزێت بۆ ناو داوێنی ئافرەت ترسی مناڵ بونی نابێت ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ویستی خوا وابوە لەولەب کراوەتەوەو ، مناڵ دروست بوە.
بێ لە لەولەبیش چەند ڕێگەیەکی تەندروستی تر هەیە بۆ ڕێگری کردن وەك حەپی مەنع یان دانانی شێوازێکی تەندروستی لەسەر شان، ئەگەر ئەمانە زەرەریان نەبو دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی کاتی ڕیگری لە بونی مناڵ بکرێت!.

٣. دەرکردنی ئاو لەکاتی شەهوەت دابەزین و دەرهێنانەوی توڵی پیاو لەوکاتەدا،بۆ ئەمەشیان شەرعەن ڕێگە پێدراوە لەوکاتەی کە پیاو خەریکە شەهوەتی دابەزێت ، توڵی دەردێنێت و شەهوەتەکەی داغڵی ناو داوێنی ئافرەت ناکات و لەدەرەوەی داوێنی دەیڕژێت.
بەلام ئەمیش زۆرجار پێویست دەکات توڵ بەدەست یان بە لاشەدا بهێنرێت ئەوجا دەگاتە حاڵەتی دابەزینی مەنی و شەهوەتی دێتەوە،ئەمەش ڕێگە پێدراوە بەو مەرجەی بەدەستی ئافرەتەکە بۆی ئەنجام بدرێت نەك خۆی!.
یان دەتوانرێت بهێنرێت بەسەر لاشەی ئافرەتەکەدا لەوکاتەو بەشێوەی پێدا خشان شەهوەتەکە بڕژێت.
لێرەدا زانایان ڕێگەیان داوەو هیچ ڕێگریەکی تێدا نیە، بەلام مەرجی ئەوەیان کردوە کە ئافرەتەکە بیکات و دەستی پیاوەکەی تێدا نەبێت ، چونکە گەر بەدەستی خۆی ئەنجامی بدات دەچێتە ڕیزی ئاو هێنانەوەو(استمناء) بەدەست، ئەمەش بەشێك لەزانایان بە حەرامیان زانیوەو بەشێکیشیان بە جائیز، بۆیە باشتر وایە لەو خیلافە ڕزگارمان بێت و ئافرەتەکە ئەوکارەی بۆ بکات.

٤. لێسانەوەو مژینی داوێنی ژن و پیاو بۆ یەکتر، ئەم حاڵەتەش ئەگەر چی لەڕوی عورف و عادەتەوە بە کارێکی قێزەون هەژمار کراوە، بەلام لە شەرعدا هیچ دەقێکمان نیە ڕێگری لەم شێوەی ڕابورادنەی نێوانی ژن و مێرد کردبێت!.



پرسیارێکی تایبەت بۆ هاوسەرو خێزانە بەڕێزەکان لەسەر چۆنیەتی سەرجێی کردن و ، داغل نەکردنی ئاوی مەنی بۆ داوێنی ئافرەت لەکاتی جوت بوندا!

پرسیار"مامۆستا ئەم پرسیارەم لەکەسێك کرد بەڵام وەلامی تەواوم دەست نەکەوت، بێزەحمەت دەکرێت بەڕیزت رونکردنەوەم بۆ بدەیت زیاتر؟
من لەگەڵ هاوسەرم کاتێك سەرجێی دەکەم مەنع و ڕێگری دەکەین و لەکاتی دابەزینی مەنی هاوسەرم دا توڵی دەردێنێت و ئاوی مەنی داغلی زێ ناکات ، بەڵام تا ئەوکاتەی ئاوی شەهوەتی دادەبەزێت دەبێت بەدەست ئەوکارە تەواو بکات لەکاتی دەرهێنانیدا ، ئایا ئەگەر بەدەستی من یان هاوسەرم ئەوکارە بکرێت و ئاوەکە لەدەرەوەی زێ بڕژێت تاوانبار نابین؟

وەلام"خوشکە گیان سەبارەت بە عەزل کردن و داغڵ نەکردنی ئاوی مەنی بە داوێنی ئافرەت ، بەپێی بەڵگەی فەرموودە ڕێ پێدراوەو هیچ ئیشکالیەتێکی تێدا نیە خوشکە باشەکەم
لەگەڵ ئەوەشدا واباشترە زوڕیەتی مسوڵمان زیاد بێت نەك کەم بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ژن و مێردەکە هیچ کێشەیەکیان نەبێت چونکە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) شانازی دەکات بە زۆری شوێنکەوتوانی لەڕۆژی قیامەتدا!.

سەبارەت بە چۆنیەتی سەرجێی کردن و داغل نەکردنی ئاوی مەنی بە داوێنی ئافرەت بەم شێوەیە ڕێگە دراوە.

ئەگەر هاتو هاوسەری ئەوکەسە جیماعی کرد ، دەتوانێت ئەم شتانە ئەنجام بدات

١. لاستیکی کۆندۆم بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی ئاوی مەنی داغڵی داوێنی ئافرەتەکە نەبێت لەکاتی جیماعدا بەتایبەت گەر پیاوەکە توانای خۆڕاگرتنی نەبو لەوکاتانەدا کە ئاوی شەهوەتی دادەبەزێت.
بەلام ئەوە لەکاتێکدایە گەر کۆندم زەرەری نەبو ، چونکە شتێکی وام بیستوە زەرەری هەیە بۆ بڕ بڕەی پشتی پیاو چونکە ڕێگە نادات وەك پێویست شەهوەتی دابەزێت، بەڵام لەسەدا سەد دڵنیا نیم لەڕاستی و ناڕاستی هەواڵەکە!بۆیە باشترە لەڕێێ تەندروستیەوە پرسیار بکەن.
٢. ڕێگەی لەولەب دانان بۆ ئافرەتەکە، بەوەی بەشی مناڵانی ئافرەتەکە دەبەسترێت بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەکاتی، ئیتر لەوکاتەدا گەر شەهوەتی پیاویش دابەزێت بۆ ناو داوێنی ئافرەت ترسی مناڵ بونی نابێت ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ویستی خوا وابوە لەولەب کراوەتەوەو ، مناڵ دروست بوە.
بێ لە لەولەبیش چەند ڕێگەیەکی تەندروستی تر هەیە بۆ ڕێگری کردن وەك حەپی مەنع یان دانانی شێوازێکی تەندروستی لەسەر شان، ئەگەر ئەمانە زەرەریان نەبو دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی کاتی ڕیگری لە بونی مناڵ بکرێت!.

٣. دەرکردنی ئاو لەکاتی شەهوەت دابەزین و دەرهێنانەوی توڵی پیاو لەوکاتەدا،بۆ ئەمەشیان شەرعەن ڕێگە پێدراوە لەوکاتەی کە پیاو خەریکە شەهوەتی دابەزێت ، توڵی دەردێنێت و شەهوەتەکەی داغڵی ناو داوێنی ئافرەت ناکات و لەدەرەوەی داوێنی دەیڕژێت.
بەلام ئەمیش زۆرجار پێویست دەکات توڵ بەدەست یان بە لاشەدا بهێنرێت ئەوجا دەگاتە حاڵەتی دابەزینی مەنی و شەهوەتی دێتەوە،ئەمەش ڕێگە پێدراوە بەو مەرجەی بەدەستی ئافرەتەکە بۆی ئەنجام بدرێت نەك خۆی!.
یان دەتوانرێت بهێنرێت بەسەر لاشەی ئافرەتەکەدا لەوکاتەو بەشێوەی پێدا خشان شەهوەتەکە بڕژێت.
لێرەدا زانایان ڕێگەیان داوەو هیچ ڕێگریەکی تێدا نیە، بەلام مەرجی ئەوەیان کردوە کە ئافرەتەکە بیکات و دەستی پیاوەکەی تێدا نەبێت ، چونکە گەر بەدەستی خۆی ئەنجامی بدات دەچێتە ڕیزی ئاو هێنانەوەو(استمناء) بەدەست، ئەمەش بەشێك لەزانایان بە حەرامیان زانیوەو بەشێکیشیان بە جائیز، بۆیە باشتر وایە لەو خیلافە ڕزگارمان بێت و ئافرەتەکە ئەوکارەی بۆ بکات.

٤. لێسانەوەو مژینی داوێنی ژن و پیاو بۆ یەکتر، ئەم حاڵەتەش ئەگەر چی لەڕوی عورف و عادەتەوە بە کارێکی قێزەون هەژمار کراوە، بەلام لە شەرعدا هیچ دەقێکمان نیە ڕێگری لەم شێوەی ڕابورادنەی نێوانی ژن و مێرد کردبێت!.
ئەگەر چی هەندێك لەزانایان بە قەدەغەیان زانیوە بە هۆکاری ئەوەی ئەوکارە ڕێزی ژن و مێرد کەم دەکاتەوە لە نێوان یەکدا، یان ئەو زمانە زیکری پێ دەوترێت ، یان ئاوی مەزی دەچێتە دەمەوە کە ئەو ئاوە پیسەو چونە ناو دەم و قوت دانیشی حەرامە!
بەڵام ئەوەی کە ئەسڵە ، چۆنیەتی ڕابورادنی نێوان ژن و مێرد لەسەردەمی ئادەم علیە السلام تا خاتەم یەك شێوەیەو وەك تەکنەلۆجیاو پێش کەوتن نیە لە هەندێك شتدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت ، وەك گۆڕانی سەفەر بە ئەسپ و حوشتر بۆ سەیارەو فڕۆکەو شەمەندەفەر تا زانایان قسەی تێدا بکەن!.
بۆیە زانایان دەفەرموون گەر ئەم شێوەیە حەرام بوایە ئەوە بەدڵنیاییەوە هەر وەك چۆن خوای گەورە و پاشان پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیە وسلم) باسیان لە حەرامی ڕابورادنی ڕێی کۆم و دواوە کردوە ئەوە باسی حەرامی ماچ کردن و مژین و لێسانەوەی نێوان توڵ و زێی پیاو ژینیشیان دەکرد!
کەوابو ئەگەر ژن و مێردەکە هەردوولا ڕازی بن بەو شێوە رابورادنەو ، داوێن و عەورەتیان نەخۆش نەبێت کە توشی نەخۆشیان بکات و ئاوی مەزی قوت نەدەن لەوکاتەدا ، ئەگەر ئاوی مەنیش بچێتە دەمیانەوە ، ئەوە ئاوی مەنی بەپاك حسابی بۆ کراوەو هیچ ڕێگریەکی تێدا نیە!.
خوای گەورەش زاناترە


وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

پرسیارێکی تایبەت بۆ هاوسەرو خێزانە بەڕێزەکان لەسەر چۆنیەتی سەرجێی کردن و ، داغل نەکردنی ئاوی مەنی بۆ داوێنی ئافرەت لەکاتی جوت بوندا




پرسیارێکم هەیە دەربارەی زەکاتی پارەی قەرز؟
زەکات لەپارەی قەرز دەکەوێت و لە ١٠٠٠€ یۆرۆدا چەند زەکات دەکەوێت، ئەگەر بتوانی کەمێك ڕون کردنەوەم بۆ بدە زۆر سوپاس


برا سەربەرزەکەم ، سەبارەت بەوەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان ، زانایان دەفەرموون ئەگەر هاتو ئەوکەسەی قەرزەکەی دراوەتێ خاوەنی سیقەبو وە لەکاتی خۆیداو لەکاتی دیاری کراودا پارەکەی هێنایەوە بۆ خاوەن قەرز ئەوە ئەگەر ساڵێکی بەسەردا ڕۆشت و پارەکەش گەشتبۆیە حەدی زەکات دەبێت زەکاتی لێ دەربکات
بەڵام ئەگەر هاتو خاوەن قەرز قۆڵ بڕو ساختە چی بو یان نەبو نەدار بوو وەکاتی دیاری کراوی نەبو بۆ گێڕانەوەی قەرزەکە ئەوە بەپارەی خەوتوی خاوەن قەرز حساب ناکرێت چونکە خوا دەزانێت کەی دەدرێتەوە، بۆیە زەکاتی لێ دەرناکات و هەرکات پارەکەی وەرگرتەوە ئەوکاتە زەکاتی لێ دەردەکات
زەکاتیش لە سەدا دوو نیوەو ، هەزار یۆرۆ بێت یان دۆلار ئەوە بڕی ٢٥ یۆرۆ یان دۆلاری لێ دەردەکات
خوای گەورەش زاناترە برا بەڕێزەکەم


وەڵامدانەوە: باوکی ئەسماء

زەکات لەپارەی قەرز دەکەوێت و لە ١٠٠٠€ یۆرۆدا چەند زەکات دەکەوێت، ئەگەر بتوانی کەمێك ڕون کردنەوەم بۆ بدە زۆر سوپاس



ئەگەر مناڵ باڵق نەبو بێت ، بەڕۆژوو بێت ، ڕاستە دایکی ئەتوانێ ڕۆژووەکانی لێ بکڕێتەوە؟، شتێکی وام گوێ لێ بووە!، چۆن شتی وادەبێت؟.


براسەربەرزەکەم سەبارەت بەوەڵامی پرسیارەکەتان بەم شێوەیە إن شاءا لله.
کەسێك کە زیندوە تا لەژیاندابێت کەس ناتوانێت ڕۆژوی بۆ بگرێت یان بیکڕێتەوەو،هەرگیز کڕین و فرۆشتنیش بە فەڕزەکانی خوای گەورەوە نەبوەو ناشبێت لەشەرعداو، هەموو بەندەیەك بۆ خۆی دەبێت بەپێی توانای خۆی فەڕزەکانی سەر شانی جێ بەجێ بکات!.
ڕاستە مناڵ ڕۆژووی لەسەر نیە، بەڵام دەبێت ڕاش بهێنرێت لەسەر ئەو عیبادەتە بۆ ئەوەی کاتێك باڵق بوو، بێ توانا نەبێت یان تەمەڵی نەکات لەگرتنی ڕۆژوودا!.
بەڵام ئەگەر خوا نەخواستە ئەو دایکە یان باوكی مردبو ، وە ڕۆژوو قەرزار بوون، ئەوە ئەوکات بۆی هەیە ڕۆژووی قەرزیان بۆ بگێرێتەوە، بەڵام تا لەژیاندا بن ئەوە شەرع ڕێێ داناوەو ڕێگەی داوە کەوا کەسێك توانای ڕۆژووی نەبێت ، جا ئەگەر بەهۆی نەخۆشی کاتی یان بەردەوام و درێژ خایەنەوە بێت یان لەسەفەردا بێت یان پیرو و پەك کەوتە بێت یان ئافرەت بێت و حەملی هەبێت و مناڵی ببێت، تا ئەو کەسەی کەوا زۆر ناڕەحەت دەبێت ڕێی بۆ دانراوەو، دەبێت بەپێی ڕینماییەکانی شەرع بڕۆین بەڕێوە!.
کەوابوو ڕۆژوو فرۆشتنمان نیە و بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت ڕۆژوو بفرۆشێتەوە بەدایکی با مناڵیش بێت و باڵق نەبوبێت مادەم دایکی زیندوەو لەژیاندایە دەبێت خۆی بەڕۆژوو بێت!.
خوای گەورەش زاناترە


وەلام دانەوە: باوکی ئەسماء

پرسیاری ڕەمەزانی لەسەر ڕۆژووی مناڵ بۆ دایك و باوك





پرسیار: براى بةريزم / ياربى پةروةردگار پاداشتت داتةوةو سةركةوتوى دنياو قيامةتت بكات ،مامؤستا گیان من حةپى مةنع ئةخؤم لةم رةمةزانةدا بؤ ئةوةى لة رةمةزان نةخؤم و هةمووى بة رؤژو بم بةلام قةدةرى خوا ئةمشةو بيرم چوو كة حةپةكة بخؤم لة دواى بانگی بةيانى بيرم كةوتةوة منيش لة بةر ئةوةى كة نةكةومة عادةوة لة دواى بانگى بةيانى كةبيرم كةوتةوة خيرا يةك دةنك حةپم خوارد بؤ ئةوةى هةر يةك رؤژى ليبخؤم طبعةن رؤژوةكةم شكا خوا ئاگادارة زؤريشم پيناخؤشة بةلام مةجبور بووم جا نازانم گوناهم ئةگات كة ئةم كارةم كردو رؤژوةكةم شكا من لة بةر خاترى ئةوةى كة هةر رؤژيكى ليبخؤم ئةوةم كرد چونكة ئةگةر ئةو كاتة حةپةكةم نةخوارداية ئةوا ئةكةوتمة عادةوة جا مامؤستا گیان بة ئةرك نةبيت جوابيكى طواوم بةيتةوة بؤ خاترى إسم أعظم پةروةردگار سةركةت و سةر فرازى دنياو قيامةت بيت يارب

وەڵام:خوشکە سەنگینەکەم ، داواکارم لەخوای گەورە سەرفرازتان بکات یارەبی.
إن شاء الله بەڕێزتان نەتان زانیوەو خوای گەورەش قەڵەمی عەفوی لەسەر کەسێکە کە نەزان بێت لەو ڕوەوە ، وە نیەتیشتان پاك بوە بۆ خوای گەورە ، بە ئیزنی خوا تاوانبار نابیت ، بەلام ئەسڵ ئەوەیە کە نابێت بۆ جارێکی تر ئەوە دووبارە بکەنەوە چونکە ڕۆژوو بۆ چەند هۆیەکی شەرعی وەك نەخۆشی یان سەفەر یان تەواو شەکەت بون دەشکێنرێت، ئەگینا بۆ هۆیەکی لەو شێوەی بەڕێزتان تاوانە ڕۆژووی بۆ بشکێنرێت!.
مەسەلەی سوڕی مانگانە ش ، ئەوە حالەتێکی تایبەتیەو خوای گەورە خۆی دایناوە بۆ ئافرەتان بۆیە دڵنیابە ئەو ئافرەتەی مانگی رەمەزان بەهۆی سوڕی مانگانەوە ناتوانێت بەڕۆژوو بێت پاش ڕەمەزانیش بیان گرێتەوە هەر هەمان پاداشتی دەبێت بە ویستی خوا جیاواز لە نەخۆشی کاتی یان سەفەر کە تەنها خێری قەزا کردنەوەکەی دەست دەکەوێت!.
ئەگەر چی زانایان ڕێگەیان داوە بە خواردنی دەرمان بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە بەو مەرجەی زەرەر لە ئافرەتەکە نەدات!.
تۆش خاوەن ئەجرن إن شاء الله و نەتان زانیوە یارەبی ڕوسوربن
خێری تێدا بێت إن شاء الله
خوای گەورەش زاناترە


وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

پرسیاری خوشکێك لەسەر خواردنی حەپ بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە لە مانگی ڕەمەزاندا! بیرم چو پێش بانگی بەیانی حەپی مەنعەکەم بخۆم بۆ ئەوەی سوڕی مانگانەم بەسەر نەیەت لە مانگی ڕەمەزاندا مەجبو ڕۆژێکم شکاندو دوای نوێژی بەیانی بیرم کەوتەوەو حەپەکەم خوارد، ئایا تاوانبارنابم؟.




ماموستاى ئازيزم پرسياريكم هه يه بوچى استاش له ره مه زاندا جار جار شتى ناخۆش دێته ناو دڵمان يان داڵغەمان ده روا له گه ڵ رێز و حورمه تم ماموستا گيان


برا سەربەرزەکەم سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەتان
کەوا بۆچی لەگەڵ ئەوەی شەیتان بەستراوەتەوە بەڵام لە ئێستاشدا دڵمان شتی خراپی پێدا دێت؟
زۆر راستە فەرمایشتەکەت و لەوەڵامدا پشتیوان بەخوا دەڵێین:
لەبەر ئەوەی ڕاستە شەیتان بەستراوەتەوە، لەمانگی ڕەمەزاندا بەڵام پێش مانگی رەمەزان ڕای هێناوین لەسەر هەندێك تاوان و ، ئیتر ئێمەش عادەتمان پێوەگرتوە، بۆیە گەر شەیتان هەبێت یان نا، ئەوە ئەنجامدانی ئەو تاوان و سەرپێچی یە ئاسایی یە بەلامانەوە!.
هەر لەبەر ئەمەیە لەشەرعدا داوامان لێکراوە کە تاوانێکمان ئەنجام دا زوو تەوبەی لەسەر بکەین و خۆمان بپارێزین لەکەوتنەوە ناوی ئەو تاوانە، بۆ ئەوەی شەیتان فریومان نەدات و ڕامان نەهێنێت لەسەر تاوان!.
زانایانیش دەفەرموون: ئەگەر ویستتان بزانن شەیتان فریوی داون ئەوە لە مانگی ڕەمەزاندا تاقی بکەنەوە، ئەگەر مانگی رەمەزان ئیمان و باوەڕتان پتەوتر بوو ، وە چوست و چالاكتر بون بۆ ئەنجامدانی عیبادەتەکان و زیاتر دورکەوتنەوە لە تاوان و سەرپێچیەکان ئەوە سوپاسی خوا بکەن کە هێشتا نەکەوتونەتە ناو کەمینی شەیتانەوە!.
بەڵام ئەگەر مانگی ڕەمەزانیش هەر وەك مانگەکانی پێشوتر بوو، بزانە کەوا کەوتویتە کەمینی شەیتانەوەو ، پێویستە لە ڕەمەزاندا خۆت دەرباز بکەیت لەو داوە شەیتانیە!.
خوای گەورەش زاناترە برا بەڕێزەکەم


وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

بۆچی لەگەڵ ئەوەی شەیتان بەستراوەتەوە بەڵام لە ئێستاشدا دڵمان شتی خراپی پێدا دێت؟




هەنێ پرسیارم لا گەڵالە بوە بە فرسەتی ئەزانم ئەگەر بکرێت ئاراستەی جەنابتانی بکەم....


لەخزمەتاندام برا گیان سەبارەت بەپرسیارەکان هەر کورتەیەك دەخەمە پێش چاوی برا گەورەکەم لەبەر ئەوەی پەیوەندی نوسینم زۆر لەگەڵە بە بەردەوامی شەرمەزاری دەردەبڕم گەر وەلامەکانم لەجێی خۆیدا نەبێت.
١/ئەگەر کەسێکی خواناس و موسوڵمان لە کاتی گیان کێشاندا خوای گەورە لە زاری مەلائیکەکانەوە مژدەی سەلامەتی و بەهەشتی بداتێ وەکو خۆی دەفەرموێ:﴿إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ.......) ئیتر چی پێویست ئەکات ئێمە دوعای دامەزراویی و زمان پاراویی بۆ بکەین لە پاش دفنکردنی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی نکیر و منکر؟؟ مەگەر ئەو مژدەی پێ نەدراوە لەسەرەمەرگدا کە بەهەشتیە؟

وەڵام١. سەبارەت بە پرسیاری یەکەم بێگومان زۆر لەجێی خۆیدایە پرسیارەکەتان ، بەڵام برا گیان ئێمە کەسمان نازانین کەوا کاتێك خوای گەورەمان بەخوای خۆمان زانیوە تا کۆتایی بەردەوام بوبێتین لەسەر ئەو ڕێگەیە،وە کۆتایی مرۆڤ لای خوا حسابی لەسەر دەکرێت کە لەسەر چی مردووە؟، چونکە مەسەلەکە شتێکی شاراوەیەو نازانرێت ئایا خوای گەورە خۆش بوە لەوکەسە یان نا ! ، یان ئایا حەقی خەڵکی لەسەر ماوە یان نا؟ چونکە شەهید لە یەکەم دڵۆپە خوێنی خوا لێی خۆش دەبێت، بەڵام بەهۆی قەرزاریەوە دیلە لەگۆڕەکەیدا!،یان کێ دەزانێت نیەتی ئەوکەسە بۆ چی بوە؟ لەپاشاندا فەرمودەی پێغەمبەری خوا هەیە صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت: خوایە لەسەر ئەساسی ئیسلام بمان ژیەنە وە لەسەر ئەساسی ئیمان زیندومان بکەوە!، دەزانن واتای چی دەگەیەنێت؟ ئەم فەرمایشتە جوانە؟ ئیسلام کاری زاهیرەو خەڵکی دەیبینێت وەك فەڕزەکانی نوێژو ڕۆژو زەکات و حەج!، بەڵام ئیمان کاری باطنەو نادیارە!، هەموو کەس دەتوانێت خۆی نیشان بدات مسوڵمانە؟ بەڵام تەنها خوا دەزانێت کەوا ئەوکەسە ئیماندارە یان نا؟، ئیتر لەبەر ئەوەیە پێویستە ئێمە دوعا بکەین بە هەمیشە بۆ باوەڕداران ئەگەرچی لە پێش چاوی ئێمەشدا وا دەرکەوتبێت مسوڵمان و لەخواترسە.

٢/ئەگەر کەسێک لە بەرزەخدا قەبرەکەی باخێک بێت لە باخەکانی بەهەشت واتە کەسێکی ئیماندارو بەهەشتیە کەواتە چی پێویست ئەکات لە مەیدانی حەشرداو لە رۆژی فزع الاکبردا شپرزە بێ و بترسێ وەک باس کراوە لە قورئاندا کەس لە کەس ناپرسێ و دایک لە ئەولادی خۆی رادەکات لەو رۆژەدا!! بۆ ئەبێ لەوە دڵنیا نەبێ کە ئایا نامەی اعمالی بە کام دەست وەرەگرێت؟ مەگەر ئەو لەسەرەمەرگدا مژدەی پێنەدرا؟ مەگەر قەبرەکەی باخێک نەبو لە باخەکانی بەهەشت؟ کە ئەمانە ئاماژەی رزگار بوونی ئەو عەبدەن ئیتر بۆ نیگەرانە لە چارەنوسیی خۆی لەو رۆژەدا؟؟.

وەڵام٢. وە سەبارەت بە پرسیاری دووەمتان ، برا بەڕێزەکەم بێگومان خوای گەورە لەڕۆژی قیامەتدا بەندەکان بە سێ شێوە بەرەو مەحشەر بەڕێ دەخات، کۆمەڵێکیان لەسەر پێ دەڕۆن کە عامی خەڵکن، وە کۆمەڵێکیان لەسەر دەم و چاو بەڕێ دەخرێن کە کەسانی خراپ و بێباوەڕن ، وە کۆمەڵێکیان بە سواریەوە پێشوازیان لێدەکرێت کە باوەڕدارە لەخواترسەکانن ، ئەوکەسەی کە گۆڕەکەی بۆ بوبێتە باخێك لەباخەکانی بەهەشت لەکۆمەڵی سێ یەمیانەو هیچ ترسێکی نییە بەدەلیلی کیتاب و سوننە، وە ڕۆژی قیامەت یەك ڕۆژە بەڵام درێژیەکەی ئەندازەی پەنجا هەزار ساڵە بۆ بێباوەڕان، بەلام بۆ ئیماندارن فەرمودە هەیە دەفەرمووێت: ئەندازەکەی لە عەسر یان نیوەڕۆ والله اعلم بۆ ئێوارەیە، لێیان تێپەڕ دەبێت، دواتر مسوڵمان هەیە کەوا لە پێش مردنیدا بەنەخۆشی یان موسیبەت خوای گەورە پاکی دەکاتەوە، هەیە مردنەکەیی و سەرەمەرگی ناڕەحەتە، هەیە گۆڕەو شار دەدرێت، هەیە تا ڕۆژی قیامەت حاڵی خراپ دەبێت لەژیانی بەرزەخدا، هەیە ناڕەحەتی ڕۆژی قیامەتی لەسەرەو دواتر پاك دەبێتەوە هەیە دەچێتە دۆزەخ و دواتر پاك دەبێتەوە، کەواتە ئەوەی کەباس لەوە دەکرێت نەفسی نەفسی و ناڕەحەتی ڕاستە پێغەمبەرانیش لەترسی خوا بێدەنگن ، بەلام ناڕەحەتیەکە بۆ بێباوەڕان و دووڕوان و ئەوانەیە کە لەئەهلی کیتابن و پاش هاتنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم باوەڕیان پێی نەهێناوە، لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی تاوانبارن و مافی خوا یان بەندەکانی خوایان بەسەرەوەیەو پاش پاك بونەویان ئەوجا ڕزگاریان دەبێت.
سەبارەت بە نامەی ئەعمالیش برا بەڕێزەکەم ، و لله مثل الأعلی ، وەك چۆن قوتابیەك دەخوێنێت و پاشتر تاقی دەکرێتەوەو لەپاشاندا شەهادە وەردەگرێت ،ژیانی دوونیاش تاقی کردنەوەیە بۆ جن و ئینس و، پاش ئەوەی دەمرن سێ پرسیاری گرنگمان لێدەکرێت گەر لەوێ ڕزگارمان بو ئەوجا کەمێك دڵخۆش دەبین بەوەی کە نەجاحەتمان هێناوە، بەڵام هێشتا کارتمان وەرنەگرتوە تا بەتەواوی دڵ تەئمین بین، وە سوننەتی خوای گەورەش وایە کە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: صلی الله علیە وسلم ، لە سێ کاتدا کەس ئاگای لەکەس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، کاتێك نامەی ئەعمال دابەش دەکرێت، وە کاتێك تەرازو دادەنرێت، وە کاتێك لەسەر پردی سیرات دەپەڕێنرێینەوە.
ئیتر کاتێك نامەی ئەعمال بەدەستی ڕاست وەرگیرا ئەوە بێ غەم دەبین بەویستی خوای گەورە.

٣/ئایا موسوڵمانی عەوام وەکو ئەو خەلکەی خۆمان کە کەموکوری و تاوانیشمان هەیەو چاکەیشمان هەیە قەبرەکەمان چۆنە؟ یەکسەر بۆمان ئەبێ بە باخ یان چاڵ؟ مەگەر قەبر هەر ئەو دوانە نیە؟ یان بە پێی تاوان لە سەرەتاوە چاڵیکە لە چالەکان و پاش پاک بونەوە ئەبێ بە باخ ئەمە چۆنە؟
خوا پاداشتی چاکەت بکات لەگەل ڕێزم....

وەڵام٣. پرسیاری سێ یەمیش گەر جوان ووردبینەوە لەوەڵامەکانی یەکەم و دووەم ئەویشمان بۆ دەردەکەوێت، وەك ئیشارەم پێدا بێگومان بەپێی کاروکردەوەی کەسەکان گۆڕانکاری بەسەر دێت ، هەیە باوەڕدارەو بەقەرزاری مردوە ئەوە گەر بەهەشتیش بێت بەندە لەگۆڕەکەی وە شەرت نییە خێرا باخەکەی پێ ببەخشرێت یان سەرجەم ئەوتاوانانەی کە هەن ڕۆژانە توشمان دەبێت ، بێگومان مەرحەلە لەپاش مەرحەلە خوای گەورە پاکمان دەکاتەوە ئەوکات دەبینە خاوەنی ئەو باغەی کەبا سکراوە، شەرتیش نییە ئەوی باغەکەی پێ نەدرا لەبەر هۆیەك ئیتر بۆی بکرێت بەچاڵی ئاگر والله اعلم هەر وەك چون باسمان لە شەهیدەکە کرد کە بەقەرزاری مردوە، خوای گەورەش زاناترە
ئەمە بەکورتی برا گیان هەڵەکان هی خۆمن و داوای لێبوردنی لەسەر دەکەم لای خوای گەورە ، وە باشەکانیش لەخوای گەورەوەیەو، خوا زمانمان پاراو بکات بۆ دینەکەی.


وەڵامدانەوەی: باوکی ئەسماء


٣ پرسیار لەسەر مردن و ژیانی بەرزەخ و ڕۆژی قیامەت!.





مامۆستا گیان ئایەدەکرێ ئەگەر یەکێکت خۆش ویست لە رەگەزی بەرامبەر بەکەسێکدا بەکسە بڵێی کە فلان تۆی خۆشدەوێت ؟
بەڵام مامۆستا گیان سوێند بەخوا تا ئێستا خۆشەویستی و شتی وایم نەکردووە . بۆیە بە ئێوەش وت چونکە لای من ئێوە جێی بروان .
سوپاس .

وەڵام: برا سەربەرزو بەڕێزەکەم یارەبی پایەداربن
لەخزمەتاندام سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەتان
برا بەڕێزەکەم دیارە لە ئیسلامدا خۆشەویستی جائیزەو هیچ کوڕو کچیکیش بێ خۆشویستنی یەك ناگەنە ئەنجامی هاوسەر گیری!.
بەڵام دەبێت ڕەچاوی مەرجەکان بکەین و نەکەوینە ناو بێ شەرعیەوە!
ئەوی بەڕێزتان ئەگەر دەزانن بۆ ئەوەیە بەو خوشکە بڵێن لەڕێی کەسێکەوە کە دوای ڕازی بونی بچیتە پێشەوە بۆ ژیانی هاوسەر گیری ئەوا جائیزەو هیچی تێدا نیە!
بەڵام گەر دەزانن لە ئێستادا بۆتان ناگونجێت پرۆسەی هاوسەر گیری ئەوە باش نیە پێی بڵێن ، چونکە دواتر پەیوەندی دروست دەبێت و بەرەو ناشەرعی دەڕۆن برا سەربەرزەکەم
با جارێ لەدڵی خۆتدا بمێنیتەوە تاوەکو ئەوکاتەی بۆتان دەگونجێت کەوا گرێ بەستی هاوسەر گیری ببەستن!
چونکە دواتر توشی کارەسات دەبن گەر لە ئێستادا هیچ ئامادەکاریەکتان لەبەردەستدا نەبێت!.

مادەم تا ئێستاش سوپاس بۆ خوا خۆتان ڕاگرتوەو پاراستوە ، ووریابە شەیتان نەتان خاتە داوی خۆیەوەو لەو ڕێگەیەوە ، دوورتان بخاتەوە لە خواپەرستی ، چونکە عیشق سەرەتاکەی ئاسانە ناوەڕاستەکەی خەفەتەو کۆتاییەکەشی لەناو چونە!
خوای گەورەش زاناترە.

زیادەیەك بۆ خوشکان و برایانم"
بەداخەوە لە ئێستادا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە زۆرێك لە خوشکان و برایان پەیوەندی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە بە ناشەرعی، کە لەسەرەتادا بە ناوی هاوڕێ یەتی یان برایەتی و خوشکایەتی پەیوەندیەکەیان دروستکردوە، دواتر شەیتان خستونیەتیە داوی خۆیی و ، پەیوەندیەکە گۆڕاوە بۆ خۆشەویستیەکی سەر کەشانەو عیشقێکی بێ ئەنجام!.
ئەم حاڵەتەش زۆر زیادی کردوە ، بەشێوەیەك خوشکان و برایانی باڵاپۆش و دینداریشی گرتۆتەوە، کەوا لە ئێستادا زۆربەیان گیرۆدەن و ووردە ووردە سارد بونەتەوە لە عیبادەتەکانیشیان، بەهۆی کردنەوەی دەرگای دڵیان بەڕوی فێڵەکانی شەیتان و هەڵخلیسکانیان لەو ڕێگەیەوە!.
ئامۆژگاریتان دەکەم کە لەخوای گەورە بترسن ، چونکە ئەو جۆرە پەیوەندیانە ناشەرعی یەو ، سوێند بەخوا ، هیچ کەسێکیش بەڕێگەی ناشەرعی ناگاتە ئەنجام و، زۆربەی زۆری ئەو پەیوەندیانەش بە خیانەت و خراپەکاری کۆتاییان پێ هاتووە!.
خوشکەکەم ئەگەر کەسێك تۆی خۆش بوێت بەڕاستی : ئەوە لەدەرگاوە دێتە داخوازیت، نەك بەقسەی باق و بریق و هەڵخەڵەتێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پشتی کۆمپیوتەر!.
براکەم ئەگەر تۆش توانای پرۆسەی هاوسەرگیریت نی یە قۆڵی کچی خەلك مەبڕەو ، هەوڵ بدە ڕۆژوو بگرە تاوەکو لایەنی شەهوەتت دامرکێتەوەو ، یان ڕێگە چارەیەك بگرە بەر کە بەڕێی شەرعی بگەیتە ئافرەت نەك ، ئەویش و خۆشت گیرۆدەی دەردێك بکەیت کەوا چارەسەری ئاسان نیە!.



وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

پرسیار لەسەر خۆشەویستی؟





پارەم ئامادەیە و دەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرەو دەمەوێت خێریش بکەم!؟

لەگەڵ وەڵامەکەدا چیرۆکێکیش بخوێنەوە
م. كيان مسولمانيك بارةى داناوة بؤ عومرة وةحةزاكات خيربكات و نايةويت لةبارةيةش بيدات كةدايناوة ئايا كوناه بار ابيت جونكة مانك بة مانك كؤيكردؤتةوة وةاكةر بيكاتة خير ئابا عومرةكةى بؤ انوسريت ؟
وەڵام: خوشکە خۆشەویستەکەم بێگومان عومرە کردن سوننەتەو نەکردنیشی واجب نیە ئەگەر کەسەکە نەزری نەکردبێ لەسەر خۆی ،ئەگەر نەزریشی کردبێت ئەوکات دەبێتە واجب و دەبێت جێ بەجێی بکات،بەڵام ئەگەر نەزری نەکردبوو،وە لەبەرامبەریشدا مسوڵمانێکی موحتاجی بینی دەبێت بیدا بەو مسوڵمانە ئەوکاتە دڵنیابێت خوا ئاگای لەنیەتیەتی و بێ پاداشتیشی ناکات لەسەر کارەکەی.
بۆ ئەو مەبەستە چیرۆکێکم بیرکەوتەوە لە وڵاتی میسر، لە یەکێك لەبانگخوازەکانی ئەو وڵاتەوە گوێ بیستی بووم،حەزدەکەم بەڕێزیشت و خوێنەرانیش بیخوێننەوە، کە گەنجێك هەبوو کرێکاری دەکرد خەڵکی وڵاتی میسر بووە، بەپارەی کرێکاریەکەی پارەیەکی کۆکردەوە بۆ عەمرە لەماوەیەکی دوورو درێژدا. پاش ئەوەی پارەی عەمرەکەی هاتە دەست ویستی سەفەری عەمرە بکات، بەڵام قەدەری خوا لەکاتی خۆ ئامادەکردنیدا خێزانێکی بێوەژنی خاوەن منداڵ دەبینێت کەزۆر موحتاجی پارەدەبن و بێ دەرەتانن وەزعیان زۆر خراپ دەبێت ، ئەویش لە بێتاقەتیدا نازانێت چی بکات ، ئایا بچێت بۆ عەمرەکەی یان یارمەتی ئەو خێزانە بدات،بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی دەکات بەو بانگخوازەوەو، داوای لێدەکات ڕێیەکی بۆ دابنێت، ئەویش کاتێك هەواڵی خێزانەکە دەبیستێت خێرا داوا لەگەنجەکە دەکات پارەکەی بدات بەوان و دڵنیاش بێت کە لای خوای گەورە عەمرەکەشی بۆ دەنوسرێت، إن شاء الله ، ئەویش خێرا سەفەرەکەی ڕەت دەکاتەوە لەبەر خوای گەورە، لەکاتێکدا تەنها ئەوەی ماوە بڕوات!، واتە هەموو شتێك بۆ سەفەرەکەی ئامادەیە!. بەڵام لەبەر خوا ناڕوات و دڵی خێزانەکە خۆش دەکات و پارەکەی کە بۆ عەمرە دای نابوو دەیدات بەوان، بەڵی پاش ئەوی هاوڕێکانی دەڕۆن بۆ عەمرەو دەگەڕێنەوە، دێنە لا ئەم گەنجە سوێند بەخوای گەورە نەك یەکێك چەندین کەسیان دەڵێت ، فڵان کەس یاخوا عەمرەت پیرۆز بێت ، باشە بۆ لەگەڵ ئێمە نەهاتیت و خۆت بەجیا هاتیت؟ ئەویش دەڵێت: بەسەر سوڕمانەوە هاتنی چی وەڵاهی من هەنگاوم نەهاتۆتە دەرەوە لەمیسر، ئامادەبوانیش ئەوانەی کە چون بۆ عەمرەکە دەڵێن: وەڵاهی چەندین جار تۆمان بینیوە لەلای کەعبەدا بەو چاوانەی خۆمان!. گەنجەش خۆی پێناگیرێت و دەست دەکاتە گریان و دەزانێت ئەوە موژدەی خوایە بۆی و شادومانی دەکات لەسەر ئەوکارە جوانەی کەئەنجامی داوە!. لەکۆتاییدا : ئەوەی ماوە بیڵێین،بێگومان ئەو خوشکەمان تاوانباریش نابێت گەر تەنها مەبەستی خێر کردن بێت و دەتوانێت خێری لێنەکات ، چونکە چون بۆ عەمرەکەش هەر خێرە إن شاء الله. کەوابوو ئەی قەوم هەتا خێزانە هەژارو بێنەواو هەتیوەکانمان هەبن تکاتان لێدەکەم عەمرەکردنەکانتان لەبەر خوا دواخەن، چونکە وەڵاهی عەمرە کردن سوننەتە بەڵام پۆشتەو پەرداخ کردنی بێ نەوایان واجبە لەسەر شانەکانمان!.

: باوکی ئەسماء

x

پارەم ئامادەیە و دەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرەو دەمەوێت خێریش بکەم!؟


ئیتر ئەگەر هەموو زانایانی ئەم ئوممەتە کۆك بن لەسەر بەشداری کردن و کۆبونەوە لەگەڵ گاورو جولەکەکان لەجەژن و کۆبونەوەکانیاندا، ئەوە لای ئێمەی شوێنکەوتەی ئەهلی سوننەو جەماعة ، ووتەکانیان بەبەتاڵ دەزانین لەبەرامبەر پێشەوای ئیمانداراندا!.
وأخرجه البيهقي مِن طريق البخاريِّ بزيادات في ألفاظه، فقال في شعب الإيمان (8940): أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ الْفَارِسِيُّ: أنا أَبُو إِسْحَاقَ الْأَصْبَهَانِيُّ: نا أَبُو أَحْمَدَ بْنُ فَارِسٍ: نا مُحَمَّدُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ الْبُخَارِيُّ: قَالَ ابْنُ أَبِي مَرْيَمَ: نا نَافِعُ بْنُ يَزِيدَ: سَمِعَ سُلَيْمَانَ بْنَ أَبِي زَيْنَبَ وَعَمْرَو بْنَ الْحَارِثِ: سَمِعَ سَعِيدَ بْنَ أَبِي سَلَمَةَ: سَمِعَ أَبَاهُ: سَمِعَ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّهُ قَالَ: ((اجْتَنِبُوا أَعْدَاءَ اللهِ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى فِي عِيدِهِمْ يَوْمَ جَمْعِهِمْ، فَإِنَّ السَّخَطُ يَنْزِلُ عَلَيْهِمْ فَأَخْشَى أَنْ يُصِيبَكُمْ وَلَا تَعْلَمُوا بِطَانَتَهُمْ فَتَخَلَّقُوا بِخُلُقِهِمْ)).
وقد رواه في سننه الكبرى (18862) بنفس هذا الإسناد وبنفس متن البخاري دون الزيادات التي أوردها هنا!

واتە" لەو هەموو کەڵە زاناو پیاوچاكانەی پێشین و فەرمودەناسەوە کەناوەکانیان هاتوە، تا کۆتاییەکەیان دەڵێن: گوێی لە ئیمامی عومەر بووە کەفەرموویەتی: خۆتان دووربگرن لە دووژمنانی خوا (جولەکەو گاور)لەجەژنەکانیان لەکاتی کۆبونەوە کانیان ،چونکە توڕەبونی خوا دەڕژێت بەسەریاندا ئەترسم توشتان بێت!.

لەگەڵ ڕێزی" برای بچوکتان: باوکی ئەسماء

ئیمامی عومەر(خوای لێ رازی بێت) چی دەفەرمووێت: سەبارەت بەجەژنی جولەکەو گاورەکان!





وەڵام: برا سەربەرزو بەڕێزەکەم سەبارەت بەوەڵامی پرسیارەکەتان پشت بەخوا دەڵێین:

سەبارەت بە بەتاڵ بونەوەی دەست نوێژی ئیمام لەکاتی نوێژدا ، فەرموودەمان هەیە لەوبارەیەوە کەوا دەبێت ئیمامەکە کاتێك زانی دەست نوێژی بەتاڵ بۆتەوە ، ڕاستەو خۆ لەپاش خۆیەوە بەدەست کەسێکی ڕیزی دوای خۆی دەهێنێتە پێشەوەو ، ئەو کەسە نوێژەکە تەواو دەکات لەو شووێنەوەی ئیمامەکە دەست نوێژی بەتاڵ بۆتەوەو ، ئیمامەکەش دەڕوات دەست نوێژی تازە دەگرێتەوەو،ئاسایشە بە پێش خەڵکیدا بڕواتە دەرەوە، بەو مەرجەی بەپێش ئیمامەکەدا نەڕوات چونکە ستری ئیمام بۆ نوێژ خوێنانی دواوەشەوەیەو، ئیتر سەر لە نوێ نوێژەکەی دەکاتەوە.

بەڵام هەندێ لەزانایان ڕێگەیان داوەو دەفەرموون ، باشتر وایە لەوکاتەدا ئیمامەکە دەست بگرێت بەلوتی یەوە، بۆ ئەوەی نوێژ خوێنەکان گومانی خراپی پێ نەبەن و دواتر تانەو تەشەری لێ نەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پرسیارکرا لە زانایان سەبارەت بەوەی ئەگەر ئیمام پێش نوێژی بکات و دەست نوێژی بەتاڵ بێتەوەو، لەوکاتەشدا لەبەر شەرم یان تانەو تەشەری خەڵکی ، دەست نوێژ نەگرێتەوەو نوێژەکە بەبێ دەست نوێژو بەو شێوەیە تەواو بکات، ئایا ئەو نوێژە دروستە بۆ نوێژ خوێنانی دوای ئەم ئیمامە؟.
لەوەڵامدا فەرموویانە: بەڵێ نوێژی نوێژ خوێنان دروستەو هیچ نادروستیەکی تێدا نی یەو ، تەنها ئیمامەکە تاوانبار دەبێت و دەست نوێژ دەگرێتەوەو دواتر نوێژەکەی دەبێت بکاتەوە

چونکە فەرموودەمان هەیە لەسەر ئەوەی کەوا چاکی ئیمام بۆ نوێژ خوێنانیشەو ئەوانیش پاداشتی لەسەر وەردەگرن ، بەڵام هەڵەکەی تەنها بۆ خۆیەتی و تەنها خۆی پێ تاوانبار دەبێت

بەڵام ڕاستیەکەی دەبێت ڕەچاوی زەرەرو قازانج بکرێت بەتایبەتی کۆمەڵگەی ئێمە بەوە ناسراوە ، کە دەرچونی بای بێ دەنگ یان دەنگدار عەیبەیەو ، دواتر دەبێتە ناو ناتۆرە بەسەر ئەوکەسەوە، کەوابو حسابی شوێن و مەکانیش دەکرێت کەوا چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ، واتە: ئەگەر هاتو زۆربەی نوێژ خوێنان شارەزابون لەزانستی شەرعی ئەوە دەتوانێت کەسێك بهێنێتە شوێنەکەی خۆی و ، ئیمامەکە بچێت دەست نوێژ بگرێتەوە!.

بەڵام ئەگەر نوێژ خوێنان ناشارەزابوون لەزانستی شەرعیداو، زۆربەیان خەڵکی سادەبوون ، ئەوە وەی لەحاڵی ئەو ئیمامە کەدواتر پێی نەڵێن مەلا تڕکەن یان مەلا تسکەن دوور لەڕوی بەڕێزتان، ئەمە لەکاتێکدایە لەوەیە ئەو ئیمامە لەسەرەتاوە بیری چوبێت کەدەست نوێژیشی نیەو، شەرت نیە لەناو نوێژەکەدا دەست نوێژی بەتاڵ بوبێتەوە ،بۆیە دەتوانێت نوێژەکەی بەردەوام بکات و دواتر ، خۆی دەست نوێژ بگرێتەوەو نوێژەکەی بکاتەوەو داوای لێخۆش بوون لەخوای گەورە بکات!.
بۆ نمونە من ئەم حاڵەتە بەسەرمدا هات لە وڵاتی یۆنان لە بۆنەی عەقیقەی مناڵی برایەکدا بووین ، نوێژی نیوەڕۆمان کردو پاشان نانمان خوارد، پاشتر من چوم دەستم بەئاو گەیاند ، بەخەیاڵی خۆم دەست نوێژم ماوە ، بۆیە کاتێك بانگی عەسر درا لەڕکاتی یەکەمدا بیرم کەوتەوە کە من دەست نوێژم نەماوەو چومەتە سەرئاو، بۆیە برایەکم هێنایە پێشەوەو، بە پێکەنینێکیشەوە بۆ ئەوەی کەس گومانی خراپ نەبات پاش نوێژەکە وتم: براکانم سوێند بەخوا بام لێ دەرنەچوە، بەڵام هەر دەست


باوکی ئەسماء

پرسیار:ئایا ئەگەر ئیمام بیت و لەکاتی نوێژدا بایەکت لێ دەربچێت چی بکەین؟، دەبێت وازبێنین لە نوێژەکە؟، بەڵام چۆن کەسی دوای خۆمان ئاگادار بکەینەوە یان خۆمان بڕۆینە دەرەوەو بەپێش خەڵکدا بڕۆین؟.


خوشکی هاوڕێ یەکم فێری ئاو هێنانەوەی شەهوەت و ئارەزووی بوە بەدەستی، ئایا حوکمی تاوانەکەی چی یە؟، وە چارەسەری چی یە؟

وەڵام " داواکارم لەخوای گەورە خوشکان و برایانم بپارێزێت لە فیتنەی شەهوەت و ئارەزووەکانیان و، وە کار ئاسانیان بۆ بات کە لەڕێگەی شوێنی حەلاڵەوە شەهوەت و ئارەزوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە.
سەبارەت بەو خوشکە بەڕێزە پێش هەموو شتێك دەبێت زۆر وریا بێت چونکە ئافرەت پەردەی هەیە خوا نە کردە گەر لەوکاتانە دا ئارەزوی زاڵ بێت بەسەریدا لەوەیە ئاگای لەخۆی نەمێنیت و پەردەی کچێنی خۆی لەناو بدات و ئەوکاتە یان دەبێت لەترس دا زەواج نەکات یان گەر پێی بزانرێت تۆمەتی خراپی بدەنە پاڵ و دواتر کەس باوەڕی پێ نەکات و توشی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و لایەنی دەرونیشی بکەن!.
وە سەبارەت بە حوکمی ئاو هێنانەوە بەدەست یان هەرشتێکی تر بێ لە وەی هەردوو ڕەگەز تێکەڵی یەك بن کە ئەوکات دەبێتە زینا خوا پەنامان بدات ،زانایان لە کۆن و نوێ دا جیاوازیان هەبووە لەسەر حوکمی تاوان باری یان جائیزبونی ئەوکارە هەبوە، ئێمە بەڵگەکان ناهێنینەوە چونکە تەنها قیاسەو، بابەتەکەش زۆر هەڵدەگرێت و لەکۆن و نوێشدا زانایان بە وردی باسیان لێوە کردووە بۆ ئەوکەسەی کە بیەوێت بەدوایان دا بگەڕێت!.
کۆڕای زانایان بە پێی قیاسی بەڵگەکانی قورئان و سونەت بەحەرامیان زانیوە بەڵام ئەو حەرامیەتیە نیە کە بگاتە ئاستی تاوانی گەورەی زینا، وە بەشێکیان بە جائیزیان زانیوەو دەفەرموون ئەو بەڵگانەی لەوبارەیەوە هاتوە یان لاوازە یان دروست کراوە یان ئەسڵی نیەو دەقێکی ڕون نەهاتوە لەسەر حەرامێتی ئاو هێنانەوە بەدەست کە بەکوردی پەتی پێی دەوترێت دەست پەڕ!.
ئەوەی کە بۆ ئەو خوشکەو باقی برایان و خوشکانی تریش ئاماژەی پێ بدرێت ئەوەیە کەوا دەبێت مرۆڤی مسوڵمان خۆی بەدوور بگرێت لە ئاو هێنانەوە بەدەستی چونکە ئەم کارە سەردەکێشێت بۆ تاوانی گەورەتریش و گەر کەسێك لەسەری ڕابێت دوای پرۆسەی هاوسەرگیریش بەئاسانی ناتوانێت تەرکی بکات بەپێی ئەو پەیوەندیانەی کە بۆم هاتوە لەلایەن کەسانێکەوە کە پێش هاوسەرگیریان ئەوکارەیان ئەنجام داوەو ڕاهاتون لەسەری و لەدوای ئەو پرۆسەیەش ناتوانن واز لەو خووە خراپە بێنن، دواتر بۆیان تەرك نەکراوەو زیاتر تام و لەزەتیان لە ئاو هێنانەوە بەدەستیان کردوە نەك خێزانەکانیان یان هاوسەرەکانیان و بەو هۆیەشەوە نەیان توانیوە مافی خێزان یان هاوسەرەکانیان بە جوانی بدەن و بیان گەیەننە خۆشی و لەزەتی کاری سەرجێی و جوت بون!.
وە سەبارەت بە ئاو هێنانەوە بەدەست تەنها لەکاتێکدا ڕێگەی پێ دراوە کەوا خەریك بێت کەسەکە بکەوێتە ناو زیناوەو خۆی پێ ڕانەگیرێت لەوکاتەدا دەتوانێت بەدەست خۆی بەتاڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەتاوانی زیناکە ڕزگاری ببێت.
چارسەریش بۆ برایان و خوشکانم بریتی یە لەم چەند خاڵەی خوارەوە"
١. گرتنی ڕۆژوو دەبێتە مایەی کەم بونەوەی شەهوەت و ئارەزووەکانیان.
٢. خۆ بەدوورگرتن لە سەیرکردنی زنجیرە درامای ووروژێنەرو، تەماشا نەکردنی گۆڤارو وێنەو فلیمە بەد ڕەوشتی یە ڕوخێنەرەکان.
٣. دوورکەوتنەوە لە هاوڕێی خراپ و تێکەڵی نەکردنی ئەو کۆڕو باسانەی کەوا دەبێتە هۆکاری هاندانی بیرکردنەوەی خراپ.
٤. هەوڵ مەدەن بەتەنها بن لە ماڵەوەدا بۆ ئەوەی شەیتان فریوتان نەدات و ڕێگەی خراپتان بۆ ئاسان نەکات.
٥. تا کاتێك خەوتان نەیەت مەچنە ناو جێگەی نوستن ، گەر خەویشتان نەهات گوێ لەقورئان بگرن وردە وردە چاوتان قورس دەبێت و خەوتان لێ دەکەوێت.
٦. هەوڵ دان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری و هەندێك بیانو مەکە ڕێگر تا لەو پرۆسەیە دواتان بخات وەک خوێندن و چاوەڕوانی شەهادەکردن!.
٧. لە سەروی هەموویەوە دروست کردنی ترسی خوا لەدڵداو بزانن کەوا گەر توانای هاوسەرگیری یان شوکردنیشت نەبێت دەبێت ئارام گر بیت لەسەر ئەو تاقی کردنەوەیەی خوای گەورە.
لەکۆتایی دا داواکارم لەخوای گەورە گەنج و لاوەکانمان لە کوڕان و کچان داوێنیان لە کاری خراپ بپارێزێت و دەرگای خێرو ڕەحمەتی خۆیان لێ بکاتەو لەم سەردەمی فیتنەیەدا بەڕێگەی شەرعی پرۆسەی هاوسەرگیری دروست بکەن و لەو ڕێگەیەدا شەهوەت و ئارەزوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە.
خوای گەورەش زاناترە
وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

خوشکی هاوڕێ یەکم فێری ئاو هێنانەوەی شەهوەت و ئارەزووی بوە بەدەستی، ئایا حوکمی تاوانەکەی چی یە؟، وە چارەسەری چی یە؟


زنجیرە وانەکانی هەفتەی دووەم لە تێل گرامەوە بەلینك

لەسەرداوای هەندێك لەبرایان و خوشکانی بەڕێزم بە پێویستمان زانی هەفتانە زنجیرە وانەکانی(زانستی شەرعی)لە تێل گرام بەلینكیش لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بوك بڵاو بکەینەوە

خشتەی زنجیرە وانەکانی ڕۆژانەی (زانستی شەرعی(
شەممە: بیروباوەڕ
وانەی دووەم" حیكمه‌ته‌كانی دروستكردن و به‌دیهێنانی مرۆڤ
http://cdn.top4top.co/d_6f12d377aa1.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەك شەممە: فیقهی شەرعی ئافرەتان باسی(پاککردنەوە(
وانەی دووەم: لەسەر فیقهی شەریعەتی ئیسلام بابی(الطهارة) جۆرەکانی ئاو(اقسام المیا‌ه)
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f1.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دووشەممە: باسەکانی قیامەت(نیشانەکانی، مردن، حەشروحساب، دۆزەخ و بەهەشت(
بەشی یەکەم" نیشانە بچوکەکانی قیامەت" ئەوانەی ڕویان داوە
شەهید کردنی ئیمامی عومەر(خوای لێ رازی بێت) یەکێك بو لەنیشانەکانی قیامەت.
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f2.mp3

شەهید کردنی ئیمامی عوسمان(خوای لێ رازی بێت) یەکێك بو لەنیشانەکانی قیامەت
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f3.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێ شەممە: ژیانی خێزانداری(پەروەردەی مناڵ)
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f4.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چوارشەممە: زاخاوی دەرون
چاوپیسی و حەسادەت (بەشی دووەم) زاخاوی دەرون
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f5.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێنج شەممە: هەمەڕەنگ
وتاری هەمەڕەنگ(جیاوازی لەنێوان عالم و عابد)
http://cdn.top4top.co/d_7f4ba5b11f6.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەینی: خوێندنی سورەتی کەهف بەدەنگی(ڕەنج شێخانی)
http://cdn.top4top.co/d_63ff6c68747.mp3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی"
١. هەر براو خوشکێکی بەڕێزی تریش دەیەوێت ڕاستەوخۆ رۆژانە گوێبیستی وانەکان بێت لەتێل گرامەوە دەتوانێت لەڕێی ئەم لینکەوە بەشداری بکات
http://telegram.me/zansty
ـــــــــــــــ
٢. بۆ ئاڕاستەکردنی پرسیارەکانیشتان ڕاستەوخۆ دەتوانن پەیوەندی بکەن لەڕێی ئەم لینکەوە
http://telegram.me/shexane
داواکارم لەخوای گەورە سەرفرازتان بکات لە دونیاو قیامەت داو لێمان قبوڵ بکات یارەبی
لەگەڵ ڕێزی براتان" ڕەنج شێخانی

بۆ گوێگرتن لەوانەکانی هەفتەی یەکەم کلیك لەم لینکەی خوارەوە بکە
http://www.b-islam.org/2015/11/blog-post_94.html

زنجیرە وانەکانی هەفتەی دووەم لە تێل گرامەوە بەلینك


وەڵامی کۆمێنتێکم بۆ ئافرەتێك کە لەسەر چونمان بۆ مەراسیمی جەژن نوسیویەتی وەم زانی ئایفۆنی حەوت دروست دەکەیت، دەك قوڕ بەسەر کورد!.

چی یە دادەی بەڕێز ئەگەر کەسێك بڕوات بۆ جێ بەجێکردنی مەراسیمی جەژنی قوڕ بەسەر دەبێت؟، گەر ئایفۆن بۆ لایەنی کارئاسانی ژیانی ئینسان بێت، نوێژو عیبادەتیش خۆراکی ڕۆحی ئینسانەو زۆر لە تەکنەلۆژیاو پێش کەوتنەکانی سەردەم زیاتر سودی هەیە بۆ مرۆڤایەتی!، وە ئەوی لە خوا نزیك بێت لەوپەڕی تەنگانەش دا بەختەوەرە!.
لەبەرامبەریشدا زۆرمان هەیە لەئایفۆن چاکترو باشتریشی هەیە بەڵام نەیتوانیوە خۆش بەختی بکات و هەمیشەو بەردەوام خاوەنی کۆمەلێک کێشەی دەرونی یەو لەخەم و خەفەت دا گوزەر دەکات، چونکە هیچ شتێك هێندەی سوجدەیەك بۆ خوای گەورە، مرۆڤ بەختەوەر ناکات!
دڵنیابە ئەوکەسە قوڕ بەسەرە کەوا بێ ئاگایە لەئەنجام دانی پەرستش و عیبادەت بۆ خوای گەورەی!، نەك ئەوانەی پێش بڕکێ دەکەن بۆ ئەنجام دانی کارو کردەوەی باش و چاک و بەوەفان بەرامبەر ئەو خوایەی کەوا دروستی کردون!.
لەگەڵ ڕێزی" ڕەنج شێخانی

وەڵامی کۆمێنتێکم بۆ ئافرەتێك کە لەسەر چونمان بۆ مەراسیمی جەژن نوسیویەتی!


دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
ئەگەر ئەم دونیایە نرخی تەنها باڵە مێشولەیەکی هەبوایە لای خوای گەورە ئەوە بێ باوەڕان ئاویان لەسەر نەدەخواردەوە!

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرۆڤی دووڕوو کە هەر ڕۆژو لەسەر پەتێك یاری دەکات و لەکوێ با بێت لەوێ شەن دەکات!.
جا ئەگەر لە ئیسلام دا خێرێکی دەست بکەوێت ئەوە دەڵیت باشترین خێر هەر لای ئیسلام بوە!
گەر خوا توشی تاقی کردنەوەیەکی بکات لەسەر ئیسلام ئەوە هاواری لێ هەڵدەستێت و دەڵێت ئەم ئیسلامە لەشەڕو ماڵ وێرانی زیاتر هیچی تری تێدانەبینراوە!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لەمرۆڤی موشریك و هاوەڵ پەیدا کەر، کە لەگەڵ پەرستنی خوادا دەیان خوای دروستکراوی تریش دەپەرستێت لە مرۆڤ و بەردو دارو گیانداران دا!
جا کاتێك پێیان دەڵێیت ئێوە هاوبەشتان بۆ خوا پەیدا کردووە لەپەرستن و ناو سیفاتە بەرزەکانی دا!.
لەوەڵام دا دەڵێن" نا ئێمەش باوەڕمان وایە کەوا خوای گەورە خولقێنەری هەموو شتێکە، بەڵام ئەم خوایانەی تر یارمەتی دەرو هاوشانی خوان و ئێمە تاوانبارین و لەڕێگەی ئەوانەوە خۆمان لەخوا نزیك دەکەینەوە!
پەنا بەخوا دەگرین لە هاوبەش دانەرە کۆشک پەرست و قەبر پەرستەکان!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرۆڤە بێباوەرە شەڕەنگێزەکانی دژ بە پەیامی خواو ، پاشان مرۆڤایەتی!
کاتێك کەباسی جێ بەجێ کردنی شەرعی خواو شوێن کەوتەی پێغەمبەرەکانی و، هەبونی خواو زیندوبونەوەو حەشرو حسابیان لەگەڵ دەکرێت ، خێرا دەکەونە دژایەتی کردنت و بەتوندی ڕو بەڕوت دەوەستنەوە!، هەر بە وتەی ناشرین تا دەربەدەرکردن و زیندانی کردن و کوشتنت ، بۆ خۆ دزینەوەیان لە ڕاستی یەکان!
بەڵام کاتێك زیندوو دەکرێنەوە ئەوکات هاوارو وا وەیلا دەکەن و ، ئەوکات دەبنە باوەڕداری پلە یەك، بەڵام چی تر باوەڕیان لێ قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەوێ ڕۆژی جیابونەوەیە!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرڤی هەڵگەڕاوە لەدین!
مرۆڤێك کەوا سەرەتا ئیسلامی وەرگرتوەو شوێن پەیامی ئاسمانی کەوتوە و خوای پەرستوەو، خۆی بەشوێن کەوتەی پێغەمبەری خوا ناساندووە!.
بەڵام بەهۆی دانەمەزراوی لەسەر دینەکەی یان تەمەڵی و لاوازی و شوێن کەوتەی نەفس و ئارەزوی و ڕێبازێکی دەستکرد، یان کاریگەری کۆمەڵە گومڕاکان لەسەری و گومان دروستکردن لەسەر باسە شاراوەو غەیبی یەکان ،یان بەهۆی هەڵەی پێشەوایەك یان زانایەك یان مسوڵمانێك هەڵدەگەڕێتەوە لەدینەکەی و دەبێتە دووژمنی سەرسەختی ئیسلام و مسوڵمانان!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانی وەك(گاورەکان)و(جولەکەکان)ی پاش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام محمد (صلی الله علیە وسلم)!
چونکە ڕاستە ئەوانیش بەخۆیان دەڵێن خاوەن کتێبی ئاسمانین و لەسەر ڕێ و شوێنی پێغەمبەرێکی پایەبەرزین!، بەڵام لەڕاستی دا ئەوان لایان داوە لەڕێگای ڕاستەقینەو پەیامە ئاسمانی یە ڕاستیەکەی خۆیان!.
لەبەر ئەوەی کاتێك خوای گەورە کۆتا پێغەمبەری نارد(صلی الله علیە وسلم ) ، ئیتر کۆتایی هات بە پەیامی پێغەمبەرانی پێشو(علیهم افضل والصلاة والسلام) و دەبێت ئەوانیش باوەڕ بێنن بە پێغەمبەری ئیسلام کە ئەمە فەرمانی ناو پەیامە ئاسمانیەکانی خۆشیان بوەو، پێغەمبەرەکانیشیان ئەوهەواڵەیان بە شوێن کەوتوانیان گەیاندوەو، قەشەو مالوم و ڕاهیبەکانیان دەستکاریان کردوەو ڕێیان لێ وێڵ کردون و ، هەرکەسێکیش ناوی محمد(صلی الله علیە وسلم) ببیستێت و باوەڕی پێ نەکات و شوێنی نەکەوێت دەچێتە ناو ئاگرەوە خوا پەنامان بدات!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە تەنها جێگای باوەڕداران و یەکخوا پەرستانە لەسەر دەمی ئادەم(علیە السلام) تا سەردەمی خاتەم(صلی اللە علیە وسلم)و، جێگای هیچ کەسێکی تری تێدا نابێتەوە!.
ئیتر هەموو وەك براو خوشك ژیان بەسەر دەبەن و ، تەنهاش خوا دەپەرستن و هەر هەموویان لەسەر دڵێك کۆبونەتەوەو، نەدووڕویەتی، نە هاوبەش پەیداکردن، نە بێ باوەڕبوون، نە هەڵگەڕانەوە، نە هیچ ئاینێکی تر بێ لە ئاینی یەك خواپەرستی ، نەهیچ ڕێبازو یاسایەکی دەستکرد، لەناو ئەو بەهەشتەدا جێی نابێتەوە بۆیە هەموو باوەڕداران تیایدا ئاسودەو ئارامن و هەموو لاشەیان لەسەر دڵێك کۆ بۆتەوە ئەویش پەرستنی خوای تاك و تەنهایە بەدڵسۆزی!.
ئێستا زانیتان ژیانی دونیاو سەرزەوی بۆ ناخۆشەو، ژیانی دواڕۆژو بەهەشتەکەی خواش بۆچی خۆشە!
لەگەڵ ڕێزی براتان" ڕەنج شێخانی

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟